ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنی چەند گوندێکی سنووری سیدەكان کردووە

:: PM:12:50:29/10/2020 ‌
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە، سنووری چەند گوندێكی سیدەكان بۆردمان دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی تشرینی یەكەم، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات 11 و 45 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانكردنی كوێستانەكانی بەربزین و ناو گوندەكانی بن پەرێزە و دەرهۆل و كەتینە و بنی ڕەشكین كردەوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان گوتی، تۆپبارانەكە لەسەر گوند و كوێستانەكانی ئەو سنوورە بەچڕی بووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەهۆی بۆردمانی پێشوو كە پاوان و دارستانی شوێنەكان سووتاون، ئێستە هیچ زیانێكی نەبووە 
باسی لەوەش كرد، بەهۆی بۆردمانی پێشوو كە پاوان و دارستانی شوێنەكان سووتاون، ئێستە هیچ زیانێكی نەبووە و هاووڵاتییانیش سەلامەتن.

سیدەكان كەوتووەتە سێگۆشەی سەر سنووری نێوان كوردستان، توركیا و ئێران، خاوەنی زیاتر لە 260 گوندە، 115 گوندی بەهۆی بۆردمان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی بۆردمان و تۆپبارانی توركیا و ئێران لە دەڤەری برادۆست، سەتان كەس بوونەتە قوربانی و زیانمەندی گیانی و ماڵی بوونە.



وشە - رامیار جەواد