كۆمه‌ڵه چیرۆكی "ئاسمانی سوور"ی تێكۆشه‌ر خالید چیرۆكنووس، ئێسته له كتێبخانه‌كانی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته.
كۆمه‌ڵه چیرۆكی ناو په‌رتووكه‌كه ھه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی سه‌ربه‌خۆیه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، تێكۆشه‌ر خالید نووسه‌ری كۆمه‌ڵه چیرۆكی "ئاسمانی سوور" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و کتێبە كه سێیه‌م به‌رھه‌م و بڵاوكه‌ره‌وه‌یه كه له چاپخانه‌یه‌كی تاران چاپی كردووه و له 106 لاپه‌ڕه پێكهاتووه".
زیاتر گوتی، "کتێبە نوێكه‌م شه‌ش چیرۆكی ڕیالیزمییه و له ھه‌ر چیرۆكێكدا زمانی گێڕانه‌وه و ته‌كنیكی جیاوازم به‌كار ھێناوه، وه‌ك له چیرۆكه‌كان ده‌مه‌وێت به خوێنه‌ر بڵێم من له دنیایه‌ك ده‌نووسم كه لێی ژیاوم، یان بۆی ده‌ژیم".
ڕوونی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه چیرۆكی ناو په‌رتووكه‌كه ھه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام وێنه‌یه‌كی گشتی یه‌ك چیرۆكی ده‌به‌خشێت و به‌سه‌رھاتی پیاوێكه كه له بنه‌ڕه‌تدا دژی جه‌نگه و له پاڵ ئومێد و نا ئومێدیدا، چیرۆكی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای چوونه ناو جه‌نگ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی باس ده‌كات كه كۆی كاره‌كته‌ره‌كان ھه‌ڵگری نه‌خۆشی، یان گرێی دروونین كه كولتوور و ژینگه و سروشت به‌سه‌ری ھێناون".
تێكۆشه‌ر خالید چیرۆكنووس و نووسه‌ری لاوی شاری سلێمانییه، دوایه‌مین به‌رهه‌می به‌ناوی "به‌ڵێ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی داوه" بووه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ندان چیرۆك و به‌رهه‌می كولتووری وه‌رگێڕاوی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.