رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، "14 هه‌زار و 500 گه‌نج ئه‌مساڵ سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه".
*كۆچی گه‌نجان ده‌ستی پێ كردووه، چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرسه؟
كۆچی گه‌نجان پرسێكه ئێسته سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوێستێكی رژدی په‌رله‌مانییانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی ئه‌و كۆچه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل ئاماده بكه‌ین و پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ین تا دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر بكرێت.
*هۆكاره‌كان چین بۆ گه‌نجان تا كۆچ بكه‌ن؟
كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن وا له گه‌نج ده‌كه‌ن وڵات جێبهێڵن و روو له وڵاتانی تر بكه‌ن. ئه‌وانیش نائارامی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كه ترسی لای ئه‌و گه‌نجانه دروست كردووه، هه‌روه‌ها خراپی پێوه‌ندییه‌كانی خێزان و ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێم، هه‌روه‌ها بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه و نه‌دانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه به‌دوای ئازادی خۆیان ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێت له‌و ئادابه گشتییانه‌ی لێره هه‌یه كه رێگره له هه‌ندێك ئازادی ئه‌و گه‌نجانه، وا هه‌ست ده‌كه‌ن له ئه‌وروپا ده‌توانن ئازادی خۆیان زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
*چی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه؟
ئێمه وه‌ك لیژنه 12 راسپارده‌مان خسته‌ڕوو كه تایبه‌ته به پلانی وه‌زاره‌ته‌كان، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی پلاندانان، پێویسته سیستمێكی گونجاوی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ پێویستی به‌چییه ئه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت، جا چی كه‌رتی تایبه‌ت یان گشتی بێت و ئه‌و گه‌نجانه هه‌ست بكه‌ن بوونیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا، ده‌بێ دادپه‌ره‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكرێ. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێویسته پێویستییه‌كانی گه‌نجان پڕ بكه‌نه‌وه جا چ له رووی وه‌رزشی و دروستكردنی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی بچووكی له گه‌ڕه‌كه میلییه‌كان بێت، چونكه له‌و گه‌ڕه‌كانه یانه‌ی وه‌رزشی هه‌یه و پێویسته گرنگی زیاتریان پێ بدرێ و پێویستییه‌كانیان پڕ بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ باشتركردنی زانكۆكان له هه‌رێمی كوردستان، شوێنه گشتییه‌كان زیاتر بكرێن تا گه‌نج ناچار نه‌بێت هه‌ست به‌نامۆیی خۆی بكات له كۆمه‌ڵگا، وا هه‌ست نه‌كات پێویستییه‌كی ئه‌و لێره بوونی نییه و ده‌بێ له وڵاتانی تر پڕی بكاته‌وه.
*ئامار له به‌رده‌سته، ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه چه‌نده كه رۆیشتوون بۆ ده‌ره‌وه؟
گرفتێكی تر ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی پلاندانان ئامارێكی دروستی له به‌رده‌ست نییه، له ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ند گه‌نج كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ژماره نافه‌رمییه‌یه‌ی له به‌رده‌ستی منه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه 14 هه‌زار و 500 گه‌نج كۆچیان كردووه و روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.
*چۆن و بۆ كوێ ده‌ڕۆن؟
دوو جۆر كۆچ هه‌یه له دنیا، یه‌كیان ئه‌وه‌یه تۆ پاسپۆرتێكی فه‌رمی وڵاتێكی ترت هه‌یه به‌ڤیزه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڕۆی بێ كێشه. هاوكات گه‌نجان لێره ڤیزه‌ی توركیا وه‌رده‌گرن و ده‌چنه ئه‌وێ، پاشان له‌وێوه به‌قاچاخ ده‌چنه ئه‌وروپا، گه‌نجیش هه‌یه هه‌ر لێره‌وه به قاچاخ ده‌ڕوات. به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێسته دیارده‌یه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا، چونكه گه‌نج داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگایه پێویسته وه‌زیره‌كان و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان پلانێكی روون بۆ ئه‌وه دابنێین.
*به‌شێك له هاووڵاتییان روویان له كڕینی پاسپۆرتی دۆمه‌نیكا كردووه ئه‌مه چۆنه؟
له به‌رنامه‌مدایه كاری له‌سه‌ر بكه‌م، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی وڵات ده‌برێته دۆمه‌نیكا، پاشان به‌رپرسان و خواپێداوان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به‌ته‌نیا بۆ خۆیان ناكڕن، به‌ڵكو بۆ خێزانه‌كانیشیان كڕیوه. كڕینی یه‌ك پاسپۆرت بۆ كه‌سێك به 160 هه‌زار دۆلاره، به‌مه‌ش سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، بۆیه ده‌بێ به رژدی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
*بۆچی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی بیانی هه‌یه و بۆ گه‌نجی خۆمان نییه؟
یه‌كێك له گرفته‌كان ئه‌وه‌یه یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی هه‌یه و ده‌بێ هه‌موار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كان كاتێك لێره وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، ده‌بێ ده‌ستی كاری خۆمان له كۆمپانیاكان هه‌بێت، ده‌ستی كاری بیانی سنووردار بكرێ، جگه له هه‌ندێك پسپۆڕی نه‌بێ كه لێره نییه.