بۆ یه‌كه‌مجار لە هەرێمی کوردستان، پەتاتەی سوور له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌رهه‌م هێنراوه كه بۆ جپسى په‌تاته سوودى لێ وه‌رده‌گیرێت، خاوه‌نى پرۆژەکەش دەڵێ، هه‌لى كارمان بۆ 300 كه‌س دابین كردووه.
هه‌كار بیلال جووتیاری بهرههرمهێنهری پهتاتەی سوور له پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند: ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له نزیك گوندی گۆخڵان له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌ی سلڤه و سلڤانانین كه له‌ناو خه‌ڵكدا به په‌تاته‌ی زه‌رد ناسراون.
زیاتر گوتی، جیاواز له ساڵانى ڕابردوو، ئه‌مساڵ دواى هه‌وڵ و ماندووبوونێكى زۆر، چوار جۆری تری په‌تاته‌مان به‌رهه‌م هێناوه كه له بنه‌ڕه‌تدا هۆڵه‌ندین و زیاتر بۆ كارگه پیشه‌سازییه‌كانی دروستكردنی چپسی په‌تاته كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به په‌تاته‌ی سوور ناسراون.
بۆ كارگه پیشه‌سازییه‌كانی دروستكردنی چپسی په‌تاته كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت
ڕوونیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم وه‌ك جووتیارێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌تاته، زیاتر له هه‌زار و 500 تۆن په‌تاته‌ی هه‌مه‌جۆرم به‌رهه‌م هێناوه، یه‌كه‌مجاریشه له عێراق په‌تاته‌ی له‌و جۆرە له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌چێنرێت كه چاندن و چنینه‌وه‌ی له په‌تاته‌ی زه‌رد ئاسانتره و بازاڕی باشتریشه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕمان پارێزراو بێت، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چپسی په‌تاته كارمان كردووه و تۆومان لێ وه‌رگرتوون و په‌تاته‌یان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنین و خۆیان پهتاتهكهمان لێ ده‌كڕنه‌وه، بۆیه ئه‌و كاره‌شمان كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌تاته‌ی زه‌رد به‌رهه‌م بهێنین بازاڕ هه‌ر رۆژه و نرخێكه و ناتوانین له قازانجكردنمان دڵنیابین.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كارگه‌یه‌ى ئێمه كارى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، كارگه‌یه‌كى جیهانییه، واته به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان كار ده‌كات، تا ئه‌مساڵیش ئه‌و پهتاتهیهى پێویستى بووه، له 100% واته هه‌مووى له ده‌ره‌وه هێناوه، به‌ڵام له‌مساڵدا ئێمه توانیومانه رێژه‌یه‌كى باش به‌رهه‌م بهێنین، ده‌رفه‌تی هه‌لی كارمان بۆ زیاتر له 300 كه‌س ره‌خساندووه.
لای خۆشیه‌وه، هادى ئیبراهیم خاوه‌نى عه‌لوه له پێنجوێن، بۆ "وشه"، ئه‌وه‌ى خسته ڕوو، ئه‌و پهتاتهیهى كه ئه‌مساڵ له سنووره‌كه به‌رهه‌م هێنراوه، له‌ڕووى ره‌نگ و تامیهوه، جیاوازییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ په‌تاته‌ى ساڵانى رابردوو هه‌یه، هه‌روه‌ها خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره و ئه‌م جۆره په‌تاته سووره نرخه‌كه‌ى له نێوان 400 بۆ 500 دیناره.
وشه/ رێبین پێنجوێنی