چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شارباژێری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و به دیاریكراویش له شارۆكه‌ی ماوه‌ت به شێوه‌ی نهێنی و ئاشكرا بوونیان هه‌یه به تایبه‌ت له ناوچه سنورییه‌كانی ماوه‌ت و گه‌ڵاڵه و ئاسۆس و شینكایه‌تی، به‌هۆیه‌وه بونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ناوچه گوندنشینه‌كان.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ماوه‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه په‌كه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه هه‌یه و له رابردوویش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه هێرش و بۆردمان له لایه‌ن توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كان و "گونده‌كانمان زیانی زۆریشی داوه".
پارێزگاری سلێمانی له مه‌ترسی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پارێزگاری سلێمانی له مه‌ترسی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێسته وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێك دۆسیه هه‌یه لایه‌نی سیاسی و ته‌ناهیی هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه.
په‌كه‌كه له سنوری شارباژێر له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران بوونیان هه‌یه و له شاخی ئاسۆس به فراوانی بنكه و باره‌گایان هه‌یه و چه‌ندانجار بۆردمان كراوه و هاووڵاتییانی گه‌ڵاڵه‌ش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه پێشتر ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵكردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی