به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر "سه‌عدوڵا په‌رۆش"، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی شاعیر و نووسه‌ری دیار، (سه‌عدوڵا په‌رۆش)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی و له سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم.
" خوای مه‌زن سه‌بووری و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وای نووسیوه.