ڕۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دیوه ئابوورییه‌كه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێته سه‌ره‌تای دروستبوونی جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌كرێ ناوی بنرێ جه‌مسه‌ربه‌ندی گازی سروشتی، چونكه ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌كان سه‌ره‌ڕای گرنگی له دیوه سیاسییه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ دوورمه‌ودا زۆرترین گرنگی ئابووری هه‌یه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو، قاهیره پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان میسڕ و ئیسرائیل و یۆنان و قوبڕس و ئیتاڵیا و ئوردن و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كرد، كه سه‌رجه‌میان له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و ئامانجی سه‌ره‌كیش بریتی بوو له واژووكردنی ڕێككه‌وتنی كۆربه‌ندی گازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له ڕێی گازه‌وه ده‌توانن هه‌ژموون به‌سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان بسه‌پێنن
ئه‌و كۆربه‌نده به سه‌ره‌تای جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووری گه‌وره و فره‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێ و ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له گه‌ڕان به دوای گاز له نێوان ئه‌و وڵاتانه به هاوبه‌شی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و هه‌نارده‌كردنی بۆ وڵاتانی جیهان، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چێت، واته چه‌ندان ساڵ پێویسته بۆ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی گاز و وه‌به‌رهێنانكردن تێیاندا و هێنانه به‌رهه‌میان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ئێسته‌وه ترسی لای زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه دروست كردووه، چونكه ئه‌م وڵاتانه ده‌بنه هێزی ئابووری زۆر گه‌وره له داهاتوودا، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه ورده ورده به‌كارهێنانی نه‌وت ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات و وڵاتانی جیهان تێكڕا خواستیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی سروشتی زۆر زیادی كردووه.
به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو پێشبینی ده‌كرێ وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداویش به گاز و نه‌وت بێنه ناو كۆربه‌نده‌كه‌وه، هاوكات له ئه‌وروپایش جیا له ئیتاڵیا و یۆنان، پاریس هه‌رزوو ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه تا بێته ناو كۆربه‌نده‌كه، به‌مشێوه‌یه بێ، بلۆكێكی گه‌وره‌ی وزه له جیهان له ڕێی ئه‌و كۆربه‌نده‌وه دروست ده‌بێ، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئابووری جیهان ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر وڵاتێك یان كۆمه‌ڵه وڵاتێكی هاوپه‌یمانیش كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئابووری جیهانه‌وه هه‌بێ، زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كانیش ده‌بێ كه له هه‌ر وڵاتێكی دنیا بوونی هه‌بێت.
به‌ره‌یه‌كی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كرێ
تارق عه‌واد پسپۆری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئیسرائیل له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه داهاتووی كه‌رتی وزه بریتییه له گازی سروشتی، چونكه یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاتان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گۆڕانكاری له هێز و ئابووری و پێگه‌ی وڵاتان دروست ببێت، بۆ نموونه دۆزینه‌وه‌ی گاز له كه‌ناراوه‌كانی میسڕ و ئیسرائیل و لبنان، وا ده‌كات له داهاتوو ئه‌م وڵاتانه هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئێسته‌ی كه‌نداو ببنه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌هێزترین ئابوورییه‌كان له جیهان.
كاتێك وڵاتانی كه‌نداویش بێنه پاڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌وه ئه‌وا پێگه و قورسایی كۆربه‌نده‌كه زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر ده‌بێت له‌سه‌ر جیهان، پرۆسه‌كه‌یش زۆر به په‌له به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، هه‌ر دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئیسرائیل و ئیماڕات، هه‌ردوو وڵات كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابوورییان واژوو كرد، كه زۆرترین بواره‌كان ده‌گرێته‌وه، كۆمپانیاكانی ئیسرائیل به په‌له ڕوویان كرده ئیماڕات و ده‌ست به وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا سه‌رخستنی ئه‌و كۆربه‌نده ئابوورییه و بنیاتنانی ژێرخانێكی گه‌وره‌ی وزه له كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی وڵاتانی كه‌ناراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی زۆر زه‌به‌لاح هه‌یه، له‌و نێوه‌نده‌یشدا وڵاتانی كه‌نداو كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و داهاتی زۆر زه‌به‌لاحیان له به‌رده‌سته ده‌توانن ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن و ببنه بنیاتنه‌ی كه‌رتی گازی سروشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی ئامانجه‌كانی كۆربه‌نده‌كه تا كێشه‌ی پاره‌داركردن نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌ستی كار و به‌رنامه و پلان و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووه، كه له‌و نێوه‌نده‌یشدا میسڕ له ڕووی ده‌ستی كاری شاره‌زا و ئیسرائیل له ڕێی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری پێشكه‌وتووه ده‌توانن گه‌وره‌ترین ڕۆڵ بگێڕن، هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه به بۆڕی گاز به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه و سه‌ره‌تا ته‌واوی پێویستی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆربه‌نده‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه و دواتریش گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرێ، به‌وهۆیه‌وه ناوچه‌كه پێشڤه‌چوونی زۆر خێرا و گه‌وره‌ی ئابووری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
تارق عه‌واد ورده‌كاری زیاتری خسته ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، كه كۆربه‌نده‌كه زۆر بواری تر ده‌گرێته‌وه و كۆتایی به پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز و نه‌وتیش له كه‌نداوه‌وه به ڕێی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب ده‌هێنێت، به‌ڵكو ڕێگه‌كه به بۆڕی و به نێو سعوودیه و ئوردن كورت ده‌كرێته‌وه و ده‌گه‌یه‌نرێته ئیسرائیل، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی ستراتیجی زۆر گه‌وره ده‌بێ و مه‌ودای گه‌یاندنی وزه بۆ ئه‌وروپا خێراتر ده‌كات، له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌یش، به‌هه‌مانشێوه به بۆڕی گازی سروشتی و نه‌وت ده‌گه‌یه‌نرێته وڵاتانی ئه‌وروپا.