مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی باجده‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا كه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه تێیدا، هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، "ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسانكاریكردنه بۆ هاووڵاتیان، به ڕه‌چاوكردنی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا" ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى كردووه، "بڕیارمان دا به لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سووانه‌ی له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه، به مه‌رجێك تا 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 پاكتاوی باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بكه‌ن".
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ڕووی له سستی كردووه به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و خراپى دۆخى ئابوورى له ته‌واوى دنیادا.