مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕاى گه‌یاندووه، "پشتگیریی خاوەنکاران و بەڵێندەر و ئەوانەی کاری ئازاد دەکەن دەکەین".
زیاتر هاتووه، "ئه‌و خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئازاد ده‌كه‌ن لە سزای باجنەدان لێیان خۆش دەبین".
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه به‌ڵێنى ئه‌وه‌یدا پشتگیریی خاوەنکاران و بەڵێندەر و ئەوانەی کاری ئازاد دەکەن بكات و هه‌نگاوى ڕژد بۆ باشتكردنى ئابوورى كوردستان و به‌رده‌ستكردنى هه‌لى زیاتر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئابوورى كوردستان بنێت.