نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا هاوسۆزی و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی فڕه‌نسا ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی تشرینی یه‌كه‌م، له ڕێی پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوسیوویه‌تى، "سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م، که له شاری نیس له فڕه‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی کرده ئامانج و بوونه قوربانی. سه‌ره‌خۆشی قوڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و حکوومه‌تی فڕه‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
ڕۆژى پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری فڕه‌نسی ئاشكرایان كرد، "له باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسا له شاری نیزا، له ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستیی گه‌وره‌دا، سێ كه‌س به چه‌قۆ كوژران و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار كران".