به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و له‌شفرۆشانه‌ی ده‌گیرێن چیرۆكی تایبه‌ت له‌پشتی كاره‌كانیانه‌وه هه‌یه یان هه‌ریه‌كه و به هۆكارێكی تایبه‌ت ده‌ستیان به‌كاری له‌شفرۆشی كردووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو له شاره‌كانی كوردستان چه‌ندان باندی له‌شفرۆشی گیراون كه به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتوون و لێره ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی كاركردنه‌وه هێنراون
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌شفرۆش گیراون، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌وانه كه ددانپێدانیان لێ وه‌رگیراوه به هۆكارێك ده‌ستیان به‌و كاره كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به زۆری چه‌ند هۆكارێك له‌پشتی كاری له‌شفرۆشییه‌وه هه‌یه كه یه‌كێك له‌وانه لێكترازانی خێزانیه و ئه‌و ژنه‌ی جیا بووه‌ته‌وه ده‌یه‌وێ بژێوی خۆی له‌و ڕێیه‌وه په‌یدا بكات، یه‌كێكی تریش له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه‌زۆر جار ژن گیراوه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تووشی باند بووه و دواتر ناچار كراوه.
به‌پرسه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی كاركردنه‌وه هێنراون و دواتر لێره ئه‌و كاره‌یان پێ ده‌كرێ.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا كاری له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌یش سزای گرتنی له‌سه‌ره.