د. محه‌مه‌د حاجى به‌رپرسى پێشووى ژوورى پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه پاش وازهێنانى له‌و حزبه پێوه‌ندى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كرد، له به‌رامبه‌ردا رووبه‌ڕووى هه‌ڵمه‌تێكى توندى ناوزڕاندن كرایه‌وه. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، گوتارى ئازادى و دیموكراسیی و دادى كۆمه‌ڵایه‌تى، لاى گۆڕان هه‌روه‌ك دروشم ماوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه كولتوورى ناوزڕاندن و تیرۆرى فیكرى و كه‌سایه‌تى له دنیاى دیموكراسیدا جێگه‌ى نابێته‌وه.
ئازادی كاركردن له هه‌ر حزبێكی سیاسی و وازهێنان و چوونه ناو هه‌ر حزبێكی سیاسی، بنه‌مای سه‌ره‌كی دیموكراتییه، بۆچی له كوردستان باسی دیموكراتیی ده‌كرێ و كاتێك كه‌سێكیش واز له حزبێك دێنێت، هێرش و هه‌ڵمه‌تی جنێودان به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێ؟
مه‌سه‌له‌ی ئازادی بیروڕا یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسیی، هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئازادی بیروڕا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك ده‌بینی سه‌ركرده‌یه‌ك له ناو حزبێكه‌وه ده‌چێته ناو حزبێكی تر، هێرشی توندی ده‌كرێته سه‌ر و ئیرهابێكی فیكری زۆر توند به‌رامبه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت. من یه‌كێكم له‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه توندانه بوومه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ی ده‌ستم له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه و چوومه پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌م كولتووره له كوێوه هاتووه و بۆچی دروست بووه و ته‌شه‌نه ده‌كات؟
به‌داخه‌وه ئه‌مه كولتوورێكی سیاسیی ناشیرینه، تۆ تا له ناو حزبی یه‌كه‌م بی، مرۆڤێكی تێكۆشه‌ر و پاك و شۆڕشگێڕی، به‌ڵام كاتێك واز له‌و حزبه دێنیت، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌وه، هێرشی توندت ده‌كرێته سه‌ر و بریندار ده‌كرێیت، هیوادارم ئه‌و كولتووره نه‌مێنێ و خه‌ڵك ئازاد بێ له بیروڕای سیاسیی خۆی و ئازاد بێ له‌وه‌ی چ حزبێك هه‌ڵده‌بژێرێ.
له وڵاتانی دنیادا ئه‌م كولتووره هه‌یه؟
له وڵاته دیموكراتییه‌كان كولتووری له‌و شێوه‌یه نییه، نموونه‌یه‌كی زۆر زه‌ق هه‌یه ئه‌ویش دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و له ساڵی 2012 ئه‌ندام بووه له حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا، دوای 2012 بووه‌ته ئه‌ندام له حزبی كۆمارییه‌كان، دوای چوار ساڵ ئه‌ندامبوونی له حزبی كۆماری ئه‌مه‌ریكا، خۆی كاندید كرد له‌سه‌ر لیستی ئه‌و حزبه و بووه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌و نموونه‌یه له به‌رچاو بگرین، ده‌بێ تێ بگه‌ین كه له دنیای دیموكراسیدا زۆر ئاسایییه یه‌كێك بیروڕای سیاسیی خۆی بگۆڕێ یان بچێته ناو حزبێكی تر، بۆیه هیوادارم ئه‌مه له كوردستانیش ببێته كولتوورێكی زاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌و ئیرهابه فیكرییه نه‌مێنی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بیروڕای سیاسی یان حزبه سیاسییه‌كان كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، ده‌یگۆڕن.
ئه‌و كولتووره به‌هۆی كولتووری كۆمه‌ڵگه‌یه یان له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئه‌و هێرشانه ئاراسته ده‌كرێن و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان هانیان ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ئه‌نجام بده‌ن؟
هه‌ردووكی هه‌یه، كولتوور و په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسیی خراپ هه‌بووه له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، له ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، ململانێ سیاسییه‌كان وای كردووه گۆڕینی بیروڕا یان گۆڕینی حزبی سیاسی وه‌ك تاوانێكی گه‌وره سه‌یر بكرێ، ئه‌وه به‌شێكه له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی خه‌ڵكی ئێمه، حزبه‌كه‌ش خۆی ڕۆڵی هه‌یه له هاندانی ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی حزبه‌كه به‌جێ دێڵێ یان ده‌چێته ناو حزبێكی تر. كاتێك من و كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر له گۆڕان ده‌ستمان كێشایه‌وه و هاتینه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری گۆڕان و خه‌ڵكێكی زۆره‌وه هێرشی توندمان كرایه سه‌ر، من هیوادارم ئه‌مه به ئاراسته‌كردن و هاندانی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان نه‌بێ. بۆیه پێویسته گۆڕینی بیروڕای سیاسی و حزبی سیاسی ببێته به‌شێك له ئازادیی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌سێك ده‌بێ ئازاد بێ له چ حزبێكی سیاسی كار ده‌كات.
زیاتر ئه‌و حزبانه‌ی باس له دیموكراتی و مه‌ده‌نی و ئازادی ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژ به‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه له حزبه‌كانیان ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه مانای وایه ئه‌وان دیموكراتی و مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادییان به ڕووكه‌ش وه‌رگرتووه، یان هۆكار چییه؟
به‌شێك له‌و دروشمانه‌ی حزبه‌كان له‌باره‌ی دیموكراتی و ئازادییه‌وه به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، له نێویاندا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بوو، من پێم وایه ئه‌مانه هه‌روه‌ك دروشم ماونه‌ته‌وه و تا ئێسته نه‌بووه‌ته كاری سیاسیی ئه‌و حزبه، بۆیه ئه‌و هێرشانه به قسه‌ی زۆر ناشیرین و ده‌ستبردن بۆ خانه‌واده‌ی كه‌سه‌كانیش ئه‌نجام دراوه، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كولتووره گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێ و ئازادی بیروڕا و كاری سیاسی له ناو حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تر ببێته كولتوورێكی نۆرماڵ و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه نه‌كرێ، من چه‌ند ساڵ به‌رپرسیاریه‌تیم له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه، قسه‌یه‌كی ناشیرینم له‌لایه‌ن پارتی یان یه‌كێتی یان حزبه‌كانی تر پێ نه‌گوتراوه، به‌ڵام كه وازم له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنا، ئیتر ئه‌و هێرشه كراوه‌ته سه‌رمان و نازانین چۆن پێناسه‌ی بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئێمه ساڵانێك خه‌باتمان له ناو ئه‌و حزبه سیاسییه كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مه‌سه‌له‌ی ئازادی شتێكی كرداری نییه و نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو كاری سیاسی ئه‌و حزبانه.