پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شاره‌دێی چه‌مانكێ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بوونه قوربانی، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ری په‌رله‌مانی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه كێشه بووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، له‌بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كوردستان بكات و پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كوشت و تۆقاندن و تێكدانی ئارامیی ناوچه‌كه و ئه‌وه‌تا ده‌ستیش له پێشمه‌رگه ناپارێزێت و له هێرشێكدا قوربانیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، په‌كه‌كه بووه‌ته گرفت و سه‌رئێشه‌ی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هاووڵاتییانی ناوچه شاخاوی و سنوورییه‌كان به تایبه‌تی، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه خه‌ڵك ئاواره و ده‌ربه‌رده‌ر بوون و ماڵ و ژیان و حاڵیان تێكچووه و قوربانییان داوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بووه‌ته هۆی راگواستنی دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان له شوێنه‌كانی خۆیان به تایبه‌ت گونده‌كان.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌كه‌كه‌ش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی چه‌مانكێ گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه كردی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه و سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی به‌و جۆره‌یه و هه‌رچی بوێت ده‌یكات و ده‌ست ناپارێزێت.
له‌كاتی دانانی خاڵی نوێ، بۆسه‌یه‌ك كه له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو پێكهاتبوو، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاره‌دێی چه‌مانكێ، به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له ده‌ست دا و سێ پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی