سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه كه پێویسته په‌كه‌كه شه‌ڕپێفرۆشتن و گێچه‌ڵكردن به خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بهێنێت، داواكاریشه دۆخه‌كه زیاتر په‌ره‌نه‌ستێنێت و به دانایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هێرشی ئه‌مڕۆی په‌كه‌كه له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك، كه تیایدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و هێرشه بۆ سه‌ر ژیان و ئارامی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئاماژه دراوه، له كاتێكدا گه‌لی كوردستان گیرۆده‌ی چه‌ندان ته‌نگژه و كێشه‌یه، ئه‌م شه‌ڕپێفرۆشتن و بارگرژییه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان دووچاری نه‌هامه‌تیی زیاتر ده‌كاته‌وه و كه‌س تێیدا براوه نییه.
له به‌شێكی تر دا هاتووه، كه وه‌ك هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته په‌كه‌كه ڕێز له قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی بگرێ و شه‌ڕ و گێچه‌ڵ له كوردستان دوور بخاته‌وه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه باس له‌وه كراوه، كه سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید "هێرش جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د" ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای چاكبوونه‌وه‌یش بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌خوازین، داواكارین هه‌موو كێشه‌كان به دانایی و دانبه‌خۆداگرتن چاره‌سه‌ر بكرێن و دۆخه‌كه زیاتر له‌وه زیاتر په‌ره‌نه‌ستێنێت.