مامۆستایانی ئاینی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته په‌كه‌كه بچنه باكور خه‌بات بكه‌ن و شوێنی ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان نییه. ده‌ڵێن ئه‌وان كه له هه‌رێم خه‌ریكی سه‌رانه وه‌رگرتن و بۆمبه‌كانیان به پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێته‌وه، ئاشكرایه پشێوی دروست ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
گه‌ل و حكوومه‌تی باشوور باوهشكراوهن بۆ هه‌مووان و نابێ ئەو دڵسۆزییە بقۆزنەوە بۆ تێکدانی دۆخی هەرێم
.
عیرفان ره‌شید پڕۆفیسۆر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خه‌ونی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورده، ئه‌نجامی خه‌باتی زیاتر له 100 ساڵ خوێن و قوربانی گه‌لی كورده، به هه‌موو توانای هێز و لایه‌نه‌كانه‌وه توانیویانه قه‌واره‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه سه‌ربه‌رزییه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر هه‌نگاوێك كه هه‌ر لایه‌نێك بینێت بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان، كارێكی بێزراو و حه‌رامه و له چوارچێوه‌ی خیانه‌تی نیشتمانی تۆمار ده‌كرێت، ده‌بێت سێ پارچه‌كه‌ی تر هه‌رێمی كوردستان به رۆح و گیان بیپارێزن، هه‌ر شتێك ببێته هۆی له‌كه‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن.
"چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه خه‌بات بۆ باكور ده‌كه‌ن، پێویسته بچنه باكور خه‌بات بكه‌ن، له باكوری كوردستان چه‌ندین شاخی به‌رزی لێیه كه له شاخه‌كانی هه‌رێم به‌رزترن و فراوانی باكوری كوردستان چه‌ندان هێنده‌ی فراوانی هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خه‌باته بۆ رزگاری گه‌لی كورد، با هه‌رێم به‌جێبهڵن و بچنه باكور، به‌ڵام ئه‌وان كاتێك سه‌رانه وه‌رده‌گرن و پشێوی دروست ده‌كه‌ن و بۆمبه‌كانیان به پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه تێكدانی ئارامی كوردستانه". عیرفان ره‌شید وای گوت.
فاخیر شه‌قڵاوه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ده‌بێت كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كتر بگرن و كوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ك خه‌بات له سنووری جیۆگرافیای خۆیدا بكات و تا ئه‌وكاته‌ی پشت به‌خوا كوردستان ده‌بێت به یه‌ك پارچه، ئێسته ده‌بێت هێزه‌كانی تری پارچه‌كانی تری كوردستان شانازی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكه‌ن و ڕێز له هه‌موو بنه‌ماكانی یاسا و قه‌واره‌ی كوردستان بگرن.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه ناوچه‌یه‌كی فراوان چۆڵ كراوه، هاووڵاتییان ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له دوژمنه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین په‌كه‌كه كارێك بكات هاووڵاتییان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، ڕۆڵه‌ی كورد با چیتر خوێنی نه‌ڕژێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه یاسای به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌یاسا ده‌یه‌وێت سنوور كۆنتڕۆڵ بكات، ده‌بێ په‌كه‌كه ڕێز له یاسای پێشمه‌رگه بگرن، پێشمه‌رگه ڕۆڵه‌ی كورده و پێویسته په‌كه‌كه بڕۆن له خاكی خۆیاندا خه‌باتی خۆیان بكه‌ن و پشت به‌خوا وه‌ك باشوری كوردستان به ئاواتی خۆیان بگه‌ن، گه‌ل و حكوومه‌تی باشووری كوردستان زۆر باوهشكراوهن بۆ هه‌موو لێقه‌وماوێك، ده‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌یان دڵسۆزییهكهیان به شێوه‌یه‌ك نه‌قۆزنه‌وه دۆخی باشوری كوردستان تێك بچێت.
ئه‌حمه‌د قامیشی وتارخوێنی مزگه‌وتی هه‌واری تازه له سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ساڵه خه‌بات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی ئارامی، كوردستان بۆ خۆی خه‌می زۆری هه‌یه، زانایانی ئاینی له‌گه‌ڵ هیچ جۆره گرژییه‌ك نین به ئاراسته‌ی تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێ، كوردستان له دۆخێكی خراپدایه و ته‌نگژه‌ی زۆره، نامانه‌وێت هه‌ر لایه‌نێك كار بكاته سه‌ر ئه‌و دۆخه و خراپتری بكات، هه‌ر لایه‌نێك ئارامی كوردستان بشێوێنێت كارێكی خراپه، نابێ به‌ناوی كوردایه‌تی شتی خراپ بكرێت.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستیان داوه‌ته نانه‌وه‌ی پشێوی بۆ تێكدانی ئارامی كوردستان و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش هێرشیان كرده سه‌ر بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند رۆژێك هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگیرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی و عه‌زیز ره‌سووڵ