ئه‌مڕۆ به‌شێك له گیراوانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان، ده‌ستیان به‌مانگرتن كرد و مافی مرۆڤی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێ، به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین.
ژماره‌یان سه‌رووی 50 كه‌سه و وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر رایینه‌كردنی دۆسیه‌كانیان مانیان گرتووە
.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی تشرینی تووه‌م، گیراوێكی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان "وشه"ی ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وان به هۆكاری دواخستنی دۆسیه‌كانیان له لایه‌ن دادگاوه. مانیان گرتووه چونكه به ده‌سته‌به‌ری ده‌كرێ ئازاد بكرێن، به‌ڵام رێ‌یان پێ نادرێت.
ئه‌و راگیراوانه‌ی گرتووخانه‌ی گه‌رمیان ژماره‌یان سه‌رووی 50 كه‌سه و وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر رایینه‌كردنی دۆسیه‌كانیان مانیان له خواردن گرتووه.
سلێمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گرتن و گواسته‌وه‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك ئه‌مڕۆ مانیان له خواردن گرتووه، به‌ڵام ژماره‌كه‌یان هێنده زۆر نییه .
روونیشی كردووه، كه‌سی به ده‌سته‌به‌ری ئازادكرا‌و ده‌بێ پاره راده‌ستی دادگا بكات، به‌ڵام گیراو هه‌یه كه‌سوكاری پاره راده‌ست ناكه‌ن.
حه‌یده‌ر فازڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی گه‌رمیانی مافی مرۆڤ بۆ "وشه" ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوت كه ئه‌وان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی