گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو چه‌ندان ره‌نج و ماندووبوونی داوه تا گه‌یشتووه به‌و ئارامییه‌ی كه هه‌یه و له رووی ئابووریشه‌وه به وڵاتانی دنیای پێشان داوه كه شوێنێكه بۆ گه‌شتیاران، پێویسته په‌كه‌كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات به‌رانبه‌ر كوردستان.
كاتێك وڵات نائارام بێت کەرتی وەبەرهێنان بە تەواوی پاشەکشە دەکات
.
مه‌لا یاسین مه‌حموود وه‌به‌رهێنه‌ر و گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ بواری وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی ئابووری هه‌موو جۆره شه‌ڕ و پێكدادان كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و نه‌رێنی له‌سه‌ر كوردستان دروست ده‌كات، خوازیارین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ساڵانی رابردوو دروست نه‌بێته‌وه، چونكه كاتێك وڵات نائارام بێت و شه‌ڕ هه‌بێت، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان پاشه‌كشه دروست ده‌كات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پێویسته چه‌كدارانی په‌كه‌كه به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چه‌ندان ساڵه هه‌رێمی كوردستان خه‌بات ده‌كات تا گه‌یشتووه به‌و دۆخه‌ی ئێسته له رووی ئارامی و ئابووری، ره‌نجێكی زۆر دراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی نه‌خوازراو روو بدات، هه‌رێمی كوردستان به ئاسانی ناگاته‌وه ئه‌و دۆخه.
گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌ست پێ كردووه، له رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شوێنێك هه‌یه به ناوی كوردستان كه بتوانێ ببێت به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیارانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بیلبیله‌ی چاو وایه و پێویسته هه‌مووان به‌جوانی بیپارێزین، ئه‌و نائارامییه‌ش كه دروست كراوه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به گشتی، هه‌رێمی كوردستان دۆخه ئابوورییه‌كه‌ی به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێك ناكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی