بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له دوای تهوازبوونی ڕێكارهداراییهكان 140 هه‌زار خێزان له ڕێی بانكه‌كانه‌وه هاوكاری دارایی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م، زه‌كیه ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕی 14 ملیار دینار دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزانه‌ی 100 هه‌زار دیناری هاوكاری ده‌كرێ. كه ئه‌وه بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه.
پاره‌كه له حیساب بانكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمهڵاییهتییه
روونیشی كرده‌وه كه پاره‌كه له حیساب بانكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمهڵاییهتییه و ئه‌و ناوانه‌شی پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت ئاماده‌یه، به‌ڵام چه‌ند ڕێككارێك ماوه و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه ده‌كرێ.
هه‌روه‌ك روونی كرده‌وه كه پاره‌كه له سه‌رمایه‌داره‌كان له كاتی كه‌ره‌نتیینه و سه‌ره‌تایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆكرایه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری داوه بدرێته خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی