وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م، لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پیاده‌ی هه‌ولێریان كرد له لایه‌ن فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی لیوا پێشوازیان لێ كرا.
عه‌مید زریان شیوعی فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پیاده‌ی هه‌ولێر له‌كاتی پێشوازی له‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆشحاڵی خۆی پێشاندا و سوپاسی كردن كه له‌كاره هونه‌رییه‌كاندا زیاتر رێز له پێشمه‌رگه و شكۆی پێشمه‌رگه ده‌گرن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته به هه‌مووان كولتووری كوردی بپارێزن و كاره هونه‌رییه‌كان زیاتر خۆماڵی بكرێ.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی