وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕووداوێكی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه ژنێك به‌رانبه‌ر هاوكاریكردنی ناڕه‌زایی ده‌رده‌برێ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، نیگه‌رانین له‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر رووی دا.
"ئه‌مڕۆ رێكخراوێكی خێرخوازی جیهانی، له پڕۆژه‌یه‌كدا بڕیاری دا به دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌داعش بكرێت. تێیدا جۆر و قه‌باره‌ی كه‌ره‌سته‌كان گله‌یی و نیگه‌رانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی لێ كه‌وته‌وه". وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وای نووسیوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات ده‌كاته‌وه كه نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، شه‌هیدان و كه‌سوكاریان شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن و تاجی سه‌رمانن، به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، به‌هه‌موو جۆرێك و به‌باشترین شێوه خزمه‌تی وارسی شه‌هیدان بكه‌ین.