خانمێكی دانیماڕكی دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه‌ی به 15 خولهك، به‌هۆی بوونی گرێیه‌ك له مێشكی كه ماوه‌یه‌كی زۆره به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ژیانی كۆتایی هات و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و خانمه ناوی لو سولین سیمونسنه و ته‌مه‌نی 41 ساڵه و ماوه‌ی دوو ساڵه به ده‌ست گرێییه‌كی شێرپه‌نجه له مێشكییه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئینگلیزی كه له له‌نده‌ن ده‌ژی، له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كتریان ناسیوه و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان چه‌كه‌ره‌ی كردووه.
شاف براباتانی پیاوه 49 ساڵییه به‌ریتانییه‌كه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی ژیانی خانمه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نابێته‌وه و سوور ده‌بێ له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
لو سولین
سیمونسن به‌هۆی كاریگه‌ری گرێیهكهوه ورده ورده بینایی چاوانی له ده‌ست ده‌دا و پزیشكان ماوه‌یه‌كی كه‌میان بۆ دانا تا بتوانێ به‌رده‌وام بێ له ژیان، به‌وهۆیه‌وه شاف بڕیار ده‌دا سه‌ردانی دانیماڕك بكات و ئامادهكاریییهكانی هاوسه‌رگیری كۆتایی پێ ده‌هێنێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئاهه‌نگێكی خنجیلانه ساز ده‌كه‌ن.
دوای ته‌واوبوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه، خانمه‌كه سه‌رئێشه‌یه‌كی قورس ده‌یگرێ و دوای 15 خولهك له‌و سه‌رئێشه‌یه ده‌ماره‌كانی مێشكی له‌كار ده‌كه‌ون، به‌وهۆیه‌وه‌یش گیان له ده‌ست ده‌دا، چیرۆكه‌كه‌یشی له زۆربه‌ی میدیاكان به بایه‌خه‌وه باسی لێ كرا و پیاوه به‌ریتانییه‌كه به پاڵه‌وان ناوی ده‌برێت.