تیرۆریستانی داعش له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی نێوان گه‌رمیان و دیاله به‌رده‌وامن له كردنه ئامانجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیش داعش له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی میلیشیاكانه‌وه به‌رده‌وام جموجووڵی هه‌یه.
ئاوات به‌مۆی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، داعش له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی میشلیا شیعه‌كانه‌وه له بازگه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌گه و سوپا نزیك ده‌بێته‌وه و هێرش و په‌لامار ئه‌نجام ده‌دا.
له سنووری گولاڵه و ناوچه‌ی شێخ باوه‌وه دێن
روونیشی كرده‌وه كه له سنووری گولاڵه و ناوچه‌ی شێخ باوه‌وه تیرۆریستانی داعش له سنووری قه‌ره‌ته‌په و تبجه‌وه دێن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپا و پێشمه‌رگه دواتر له سنووری كوڵه‌جۆ نزیك ده‌بنه‌وه.
لای خۆیه‌وه شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی یاریده‌درێتی ئاسایشی كوڵه‌جۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، جگه له‌بۆشایی ته‌ناهی داعش سوودی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه وه‌رگرتووه كه به‌شێوه‌ی پارتیزانی به‌سه‌ریاندا دێته سه‌ر پێشمه‌گه و سوپا .
جێی ئاماژه‌یه، سنووری قه‌ره‌ته‌په و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین كه شوێنی خۆرێكخستنه‌وه‌ی داعشه بۆ كردنه ئامانجی پێشمه‌رگه و سوپا میشلیشیا شیعه‌كانی لێیه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی