چین له‌گه‌ڵ 14 وڵاتی باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی ئابووری دنیای واژوو كرد، رێككه‌وتنێك كه راگه‌یاندنی شه‌ڕی ئابوورییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، ئه‌وه گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی ئابووری دنیا كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی به‌رهه‌می نه‌پاڵاوتووی نیشتمانی دنیا له‌خۆ ده‌گرێت.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی به‌رهه‌می نه‌پاڵاوتووی نیشتمانی دنیا له‌خۆ ده‌گرێت
.
رۆژی 15ی تشرینی دووه‌م وه‌ك رۆژێكی گرنگ له مێژووی ئابووری دنیا ده‌مێنێته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ چین و 14 وڵاتی ئاسیایی رێككه‌وتنی چاودێری ئابووری ئازادیان واژوو كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، سه‌رباری ململانێی ئابووری چین و ئه‌مه‌ریكا، گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی ئابووری ئازادی دنیا له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له لووتكه‌ی ئابووری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا واژوو كرا.
دوو ملیار و 200 ملیۆن له دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌خاته ژێر سێبه‌ری خۆی
.
دانوستاندنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان پێ كرد و به‌یانی ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه له هانۆڤای پایته‌ختی ڤێتنام واژوو كرا، ئه‌و رێككه‌وتنه چه‌ترێكی گه‌وره‌ی ئابووری دروست ده‌كات بۆ هاوكاری 15 وڵاته ئه‌ندامه‌كه.
ئه‌و رێككه‌وتنه بازاڕی سه‌رجه‌م 15 وڵاته‌كه ده‌گرێته خۆ، واتا یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌می نه‌پاڵاوتووی هه‌موو دنیا و نزیكه‌ی دوو ملیار و 200 ملیۆن له دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌خاته ژێر سێبه‌ری خۆی.
تا ئێستە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر نەبووە
.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه نرخی گومرگ له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام ده‌گه‌یه‌نرێته نزمترین ئاست و شێوه‌ی چاودێریكردنی بازرگانی و كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كاڵا بازرگانییه‌كان رێك ده‌خرێن.
له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه كه به ئابووری ئازادی دنیا ناو نراوه، بازرگانی، خزمه‌تگوزاری، سه‌رمایه‌گوزاری و بازاڕی دیجیتاڵ و پێوه‌ندییه‌كان ده‌بن.
جیا له وڵاتانی ئه‌ندام له لووتكه‌ی ئابووری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وڵاتانی ژاپۆن، ئوسترالیا، كۆریای باشوور و نیوزیلاندیش ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان واژوو كردووه.
10 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندام له لووتكه‌ی ئابووری وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بریتین له، ڤێتنام، سه‌نگاپوور، ئه‌نده‌نووسیا، مالیزیا، تایله‌ند، فلیپین، میانمار، برۆنی، لائۆس و كه‌مبۆدیا.
ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی رێككه‌وتنه‌كه نزیكه‌ی 29٪ كۆی بازرگانی دنیا له‌خۆ ده‌گرێت. به‌و شێوه‌یه ئاستی بازرگانی ئه‌و رێككه‌وتنه نزیك ئاستی بازرگانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه، ئاستی بازرگانی ئه‌وروپا 33٪ی كۆی بازرگانی دنیای له‌خۆ گرتووه.
ئه‌و رێككه‌وتنه بازرگانییه به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ئابووری چین هه‌ژمار ده‌كرێت، ئابووریناسانی دنیا هۆی سه‌ركه‌وتنی چین له‌و رێككه‌وتنه بۆ دژایه‌تیكردن و ململانێی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
رێككه‌وتنی ئابووری ئازاد له نێوان چین و 14 وڵاتی دنیا، دوای 31 جار كۆبوونه‌وه و 18 دیدار له ئاستی باڵای وڵاتانی ئه‌ندام واژوو كرا. هیندستانیش یه‌ك له‌و وڵاتانه بوو كه له دانوستانه‌كاندا به‌شداری كرد، به‌ڵام ساڵی رابردوو له دانوستانه‌كان كشایه‌وه، هه‌رچه‌ند یه‌ك له وڵاته هه‌ره كاریگه‌ره‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بگاته ئه‌نجام.
شاره‌زایانی ئابووری دنیا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی چین به گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئابووری دنیا بۆ دنیایه‌كی نوێ وه‌سف ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاست ئه‌و هه‌وڵه بێده‌نگ نابن، به‌ڵام رووسیا یه‌ك له‌و وڵاتانه بوو پێشوه‌خته پشتیوانی خۆی بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕی.
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری خسته‌سه‌ر چین و چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی سزا دا و باجی كاڵا چینییه‌كانی به ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رز كرده‌وه.
هه‌رچه‌ند له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین له كۆشكی سپی رێككه‌وتنێكیان وه‌ك ئاگربه‌ستی شه‌ڕی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرد و دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ له پێناو رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئابووری وه‌سف كرد.
به‌ڵام دواتر له مانگی ئابی رابردوو، تره‌مپ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری خسته‌سه‌ر كۆمپانیای تیك تۆكی چینی و به‌زۆر ده‌یویست ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه به كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بفرۆشێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كات، تا دوو مانگی تر به فه‌رمانێك، چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت.
پێشتر له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی هێورتری به‌رانبه‌ر چین گرتبووه‌به‌ر و بڕیار بوو هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی بازرگانی بكات، سه‌رۆكی چین چه‌ندان جار له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندبوو، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه و وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كه‌یان واژوو كرد.