سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رای گه‌یاند، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له ھه‌رێمی كوردستان و له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شی فرۆكه‌وانی ده‌كرێته‌وه و 35 قوتابی وه‌رگیراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ "وشه" گوتی، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شی فرۆكه‌وانی له كۆلیژی ئه‌ندازیاری ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مساڵ 35 قوتابی له‌و به‌شه وه‌رگیراون و یه‌كه‌م قۆناغی خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست پێ ده‌كه‌ن .
35 قوتابی له‌و به‌شه وه‌رگیراون
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌و به‌شه وه‌رگیراون دوو ساڵ له هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌خوێنن و دوو ساڵه‌كه‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی كرداری فێری كاری فرۆكه‌وانی بن ده‌چنه ئۆكرانیا و له‌وێ درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه بۆ فرۆكه‌وانی به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ، به‌تایبه‌ت كه یه‌كه‌م جاری هه‌رێمی كوردستان فرۆكه‌وانی ئه‌كادیمی پێ بگه‌یه‌نێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم