هەلی خوێندن لە زانكۆیەكی حكوومیی هەولێر ڕاگەیەنرا

:: PM:02:21:18/11/2020 ‌
بڕیاردەری بەشی ڕاگەیاندن لە كۆلێژی تەكنیكی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، هەلی خوێندنی ئێواران بۆ قوتابیان بەردەستە.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی تشرینی دووەم، زاهیر حەمەدەمین بڕیاردەری بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلێژی تەكنیكی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كولێژی تەكنیكی كارگێڕی ئێواران فۆرم بۆ دەرچووانی  ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو دابەش دەكات.

زیاتر گوتی، خوێندنەكە بۆ بەشەكانی تەكنیكی میدیا و تەكنیكی كارگێڕی كار و بازاڕگەڕیی نێودەوڵەتی و زمانە.

باسی لەوەش كرد كە ئێستە قوتابیان بۆ وەرگرتنی فۆرم دەتوانن سەردانی تۆماری كولێژی تەكنیكی كارگێڕی هەولێر بكەن . لە پشت بەشە ناوخۆیی 18 شوبات لە تەنیشتی زانكۆی نوێ .



وشە - رامیار جەواد