له كۆنه‌وه به‌شێك له شاره‌زایانی بواری كه‌ڵه‌شاخ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خوێنی پیس له له‌شی مرۆڤ له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پشت و به ده‌رهێنانی ئه‌و خوێنه مولووله‌كانی خوێن ده‌كرێنه‌وه و سوڕی خوێن چالاكتر ده‌بێت.
له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بۆ چالاككردنی به‌رگریی له‌ش چه‌ندان سه‌نته‌ر و نووسینگه و نۆرینگه‌ی تایبه‌ت ده‌ستیان كردووه به ڕێكلام له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌توانن كه‌ڵه‌شاخ بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر زریان عومه‌ر ته‌ها پزیشكی جوانكاری و نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چاره‌سه‌ركردن به له‌یزه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌ڵه‌شاخ له ڕووی زانستی پزیشكیی پێسته‌وه تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و توێژینه‌وه‌یه‌ك نه‌یسه‌لماندووه كه سوودی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی دا، كه‌ڵه‌شاخ زیانی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه له نێوان بكه‌ر و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڵه‌شاخه‌كه ده‌كات ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان له جارێك زیاتر ئه‌مه وا ده‌كات نه‌ك ته‌نیا ڤایرۆسی كۆرۆنا، بگره هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تریش بگوازێته‌وه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كه‌م به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئێسته خۆیان له‌م كرداره دوور بخه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی ڕێكلام بۆ سووده‌كانی ده‌كه‌ن دوورن له ڕاستییه‌وه، بۆیه پێویسته خۆیان بپارێزن.
له‌باره‌ی ڕێگریكردن و ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، "وشه" پێوه‌ندی به هه‌ریه‌ك له دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر كرد و وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، بژار مووسا گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێریش ڕای گه‌یاند به‌هۆی نه‌بوونی كات ناتوانێ له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات.
مامۆستا محه‌مه‌د نو‌عمان كه به مه‌لایه‌كی ئاینی سه‌له‌فی ناسراوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كه‌ڵه‌شاخ له ڕووی شه‌رعه‌وه سوننه‌ته و پێغه‌مبه‌رمان ئامۆژگاری مسوڵمانانی كردووه كه ئه‌نجامی بده‌ن، له‌به‌ر گرنگییه‌كه‌یه‌وه 27 فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره".
زیاتر گوتی، "له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌و خوێنه‌ی ناچالاك و پیس بووه، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پشت كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌و خوێنه جیاوازه له‌و خوێنه‌ی كه له ده‌ماره‌كان وه‌رده‌گیرێت، چونكه خوێنی ده‌ماره‌كان خوێنێكی سروشتییه و ئه‌وه‌ی له پشت كۆ ده‌بێته‌وه خوێنێكی ناسروشتییه له ڕێی كهڵهشاخهوه ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش".
ڕوونی كرده‌وه، كه‌ڵه‌شاخ هه‌موو كاتێك ناكرێت، كاتی خۆی هه‌یه و باشتر وایه له مانگه‌كانی ئادار و نیسان و ئایار ئه‌نجام بدرێت، سوننهتره له 17ی هیجری ده‌ست پێ بكات و تا 27ی هیجری كۆتایی پێ بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمانی له‌سه‌ره بریتییه له 17 و 19 و 21ی مانگی هیجری".
كه‌ڵه‌شاخ یان حیجامه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوچه‌ی پشت ئه‌نجام ده‌درێت و به‌مدواییه‌ش ئه‌م كرداره له ناوچه‌كانی ئه‌وروپا به زه‌قی هه‌ستی پێ ده‌كرا كه خه‌ڵكی ئه‌وروپی به مه‌به‌ستی باشتربوونی ته‌ندروستییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ساڵانه‌ش له‌كاته دیاریكراوه‌كاندا له‌لای مسوڵمانان ئه‌نجام ده‌درێت. ئێسته كه‌ڵه‌شاخ له سه‌نته‌ر و شوێنی تایبه‌ت به گیاده‌رمان بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
كه‌ڵه‌شاخ دوو جۆری هه‌یه، كه‌ڵه‌شاخی وشك بریتییه له‌وه‌ی ته‌نیا كاسه‌ی خوێن وه‌رگره‌كه له‌سه‌ر شوێنێكی پشت داده‌نرێت و ته‌نیا هه‌وای ناو كاسه‌كه هه‌ڵده‌مژرێت و هیچ شوێنێكی پشت بریندار ناكرێت. به‌ڵام كه‌ڵه‌شاخی ته‌ڕ بریتییه له‌وه‌ی كه كاسه‌ی خوێن وه‌رگره‌كه له‌سه‌ر شوێنێكی پشت داده‌نرێت و هه‌وای ناو كاسه‌كه هه‌ڵده‌مژرێت، پاشان چه‌ند شوێنێكی كه‌م له پشت بریندار ده‌كرێت و دووباره كاسه‌كه داده‌نرێته‌وه و به‌مه‌یش دوای چه‌ند خوله‌كێك به‌شێك له خوێنه پیسه‌كه ده‌ڕژێته ناو كاسه‌كه، ئه‌و كردارهیش وه‌ك پسپۆڕان باسی ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ساڵی جارێك ئه‌نجامی بدات.