شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه بزوێنه‌ر به‌پێی قه‌باره و جۆری ئۆتۆمبێله‌كان دروست ده‌كرێت، بۆ قه‌باره‌ی هه‌ر بزوێنهرێكیش هێمای ''1.2، 1.4، 1.5 و 2.0 چه‌ندانیتر دانراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌دن شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، مه‌به‌ست له‌و هێمایانه چین؟، قه‌باره‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پێویستیی كاری ئۆتۆمبێل و ستانداردی تایبه‌ت دروست ده‌كرێت، بۆ نموونه، نابێ بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره بزوێنه‌ری بچووك هه‌بێ و پێویستیش ناكات بۆ ئۆتۆمبێلێكی بچووك قه‌باره‌ی گه‌وره بێت.
ئەو ژمارانەی كە لەسەر بزوێنەر ئاماژەیان پێ كراوە پێوەندییان بە خودی سلندەرەكانەوە هەیە
زیاتر گوتی، ئه‌و ژمارانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كراوه، پێوه‌ندییان به سلندهرهكانهوه هه‌یه و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.2 و چوار پستۆن بوو، مانای وایه هه‌رچوار سلندهرهكهی ئه‌و بزوێنه‌ره هه‌زار و 200 ''سی سی'' به‌نزین یان گاز ده‌گرێ به‌تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ هه‌وادا.
ئه‌و شاره‌زای میكانیكییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر بته‌وێ بزانی ژووری سووتانی سلنده‌رێك چه‌ند به‌نزین ده‌گرێت، هه‌زار و 200 دابه‌شی چوار بكه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، واته 300 سی سی.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م جیاوازییه بۆ چییه؟، ده‌ڵێت، جیاوازییه‌كه له‌كاتی سووتاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به مانای ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی قه‌باره‌ی سلندهرهكانی گه‌وره‌تر بێ یان زیاتر بێت، جێگه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كی زیاتری سووته‌مه‌نی و هه‌وای تیا ده‌بێته‌وه، به‌وه‌یش وزه‌ی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆیه تا گه‌وره‌تر بێت، هێزی زیاتر به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دات.