گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كیژان ئیبراهیم خه‌یات نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی "تاسه‌ی دووری" به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، شاعیری كورد ساڵح بێچار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات خۆم هۆنراوه‌كه‌م بۆ نووسیوه و ئاوازه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، كاری ئه‌ڕێنجمێنتی له‌لایه‌ن هێمن حوسێن بۆ ئه‌نجام دراوه."
زیاتر گوتی، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات به‌ناوی "تاسه‌ی دووری"یه كه له دیوانه‌كه‌ی خۆم دیوانی ساڵح بێچار - لاپه‌ڕه (125) وه‌رگیراوه".
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته. هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی خێزانێكی هونه‌ری بوون، باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه.
له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره‌درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی حوسین میسری. كیژان تا ئێسته به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا كردووه.