بۆ پێشخشتنی كه‌رتی كشتوكاڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا بڕیاری داوه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵ له شێوه‌ی خانووی شووشه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له هه‌رسێ پارێزگاكه جێبه‌جێ بكات و دوو ملیۆن یۆرۆشی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رنامه‌یه‌كی خسته بواری جێبه‌جێكردن كه گرنگیدانه به كه‌رتی كشتوكاڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بڕێك پاره‌ی بۆ چه‌ندان پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی ته‌رخان كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا، پشكی باش به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه و دوو ملیۆن یۆرۆی بۆ هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم ته‌رخان كردووه، به به‌های ئه‌و بڕه پاره‌یه پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له شێوازی ماڵی شووشه دروست ده‌كات كه خۆی له به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه ده‌بینێته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، پڕۆژه‌كه به‌هاوكاریی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له رێی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتیی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و سه‌وزه و میوه‌یه ده‌كات و خۆشی ئه‌ركی به بازاڕكردن و گواستنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
زیاتر گوتی: حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه په‌نجا به په‌نجا پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن و دوای ئه‌و چوار ساڵه و فێركردن و خستنه‌سه‌ر سكه‌ی پڕۆژه و به‌رهه‌مه‌كان، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا واز له كاره‌كه ده‌هێنێت و له ناوخۆ كاره‌كان به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی