ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلی سه‌ربازی و به چه‌كی زۆره‌وه هێرشیانكرده سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك له شاری سلێمانی و له خاوه‌نی چێشتخانه‌كه و چه‌ند كه‌سێكی تریان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" زانیاری نوێی له‌باره‌ی رووداوه‌كه دا و گوتی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر چێشتخانه‌كه جلی سه‌ربازیان پۆشیوه و ئێسته ئاشكرا بووه كه چه‌ند كه‌سێكیان پاسه‌وانی به‌رپرسێكی حزبی سلێمانی بوون.
ئه‌و كه‌سانه به بڕیاری به‌رپرسه حزبیه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و چێشتخانه‌یه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه به بڕیاری به‌رپرسه حزبیه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و چێشتخانه‌یه. هه‌روه‌ك زانیاری ئه‌وه‌یشی دا كه وه‌ستا كامه‌ران كه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌یه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دووكانه‌ی چۆڵ كردووه كه موڵكیه‌تی بۆ ئه‌و به‌رپرسه حزبییه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌یش وای كردووه ناكۆكی بكه‌وێته نێوانیان.
سه‌رچاوه‌كه ئاگاداری ورده‌كاری كێشه‌كه‌یه و ده‌ڵێ، بڕیار بووه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كێشه‌كه ببردرێته دادگا، چونكه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و به‌رپرسه حزبییه‌ی موڵكه‌كه‌ی لێ به‌كرێ گرتووه سته‌می لێ كردووه و به‌پێی گرێبه‌ست مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه.
چێشتخانه‌ی وه‌ستا كامه‌ران كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی عه‌قاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و له خاوه‌ن و چه‌ند كه‌سێكی تر درا.