خواستی مرۆڤایه‌تی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان بۆ وزه ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆر به خێرایی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش زۆربوونی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان كه سه‌رجه‌میان به وزه كار ده‌كه‌ن، وایكردووه پێویستییه‌كان بۆ وزه چه‌ندان هێنده له ساڵانی ڕابردوو زیاتر و زیاتر ببێت، له‌و نێوه‌نده‌یش دا وزه‌ی پاك كه خۆی له وزه‌ی خۆر و هه‌وا ده‌بینێته‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌درێ و ئێسته زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، به‌هۆی گرانی سه‌رچاوه‌كانی تری وزه و بۆ پاراستنی زیاتری ژینگه گرنگی به وزه‌ی خۆر و با ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی
توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌سته‌به‌ركردنی وزه له ڕێی تیشكی خۆره‌وه، ته‌واوی ژیانی مرۆڤ داگیر ده‌كات و زۆربه‌ی پێویستییه‌كان له ڕێی وزه‌ی تیشكی خۆره‌وه ده‌هێنرێنه دی، ئه‌مه‌یش به تاكه چاره‌سه‌ر داده‌نرێ، بۆ ڕزگاربوون له ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی وزه، كه ساڵ دوای ساڵ قووڵتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی وزه له تیشكی خۆره‌وه، خۆی له دانانی چه‌ندان تابڵۆی وه‌رگری تیشكی خۆر ده‌بینێته‌وه، كه تیشكی خۆر و پێكهاته‌كانی وه‌رده‌گرن و ئه‌مباری ده‌كه‌ن، له پرۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاریش ئه‌و گه‌رمییه‌ی له تیشكهكهوه وه‌رگیراوه، ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره له ڕێی ئامێرێكی بگۆڕه‌وه، خۆر وه‌ك وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌ی ناوكی و ئه‌تۆم سه‌یر ده‌كرێ و له دووری 93 ملیۆن میله‌وه له ماوه‌ی هه‌شت خولهك و 30 چركه، تیشكه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر زه‌وی و به گۆڕینیشی بۆ وزه جیا له دیوه گرنگه‌كانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕووه‌ك و كشتوكاڵ و سووده‌كانی بۆ پێستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵانی تر و خۆگه‌رم كردنه‌وه، بۆ وزه‌یش ده‌گۆڕدرێت، كه ئه‌مه وایكردووه حكوومه‌ته‌كانی جیهان زۆرترین گرنگی پێ بده‌ن، چونكه هێنده تێچووی زۆر نییه و هه‌ر ته‌نیا دانان و دروستكردنی سه‌ره‌تای پێویسته و دواتر هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه و وزه‌مان بۆ دابین ده‌كات.
خواست له‌سه‌ر وزه‌ی خۆر یه‌كجار زۆره و شوێن به سه‌رچاوه‌كانی تری وزه له‌ق ده‌كات
سه‌ره‌ڕای پاكی وزه‌كه و بێ زیانی، به‌ڵام به‌هۆی تێچووی زۆری له دانانی تابڵۆكان و پێویستی به ڕووبه‌ری زۆر، تا ئێسته نه‌توانراوه زۆرترین بڕی وزه‌ی هیچ وڵاتێك له تیشكی خۆره‌وه وه‌ربگیرێت، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 5%ی وزه له تیشكی خۆر دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زیاتری ته‌كنه‌لۆجیا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تێچووی دانانی سیسته‌می وه‌رگرتنی وزه له خۆره‌وه كه‌متر ببێته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌یش خواست له‌سه‌ری چه‌ندان هێنده زیاتر ده‌كات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه و خێرایی و گونجاوی كردووه، تێیدا هاتووه، كه وزه‌ی خۆر خه‌ریكه ده‌بێته خێراترین و باشترین سه‌رچاوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی وزه له جیهان، بۆیه‌كه‌مجاره خواست له‌سه‌ر وزه‌ی خۆر پێش سه‌رچاوه‌كانی تری وزه بكه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای ژینگه‌دۆستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
تێچووی دانانی زۆره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا تێچووی كه‌متر بكرێته‌وه
ئه‌و تابڵۆیانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی تیشكی خۆر داده‌نرێن، فۆتۆناتی ناو تیشكی خۆر وه‌رده‌گرن، گه‌ردیله‌ی فۆتۆناتهكان له‌ناو ده‌چێت به‌هۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات دیارده‌ی كارۆرووناكی دروست ببێت، كاتێك ئه‌و ماته وزه‌یه دروست بوو و جه‌مسه‌ری سالب و موجهبیش له نێو تابڵۆكه جێگیر ببێت، ئه‌وا وزه‌ی كاره‌با دروست ده‌بێت، جه‌مسه‌ری سالب و موجه‌بی ناو تابڵۆكه‌ی وه‌رگری تیشكی خۆریش به وایه‌ری تایبه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه، كه پێوه‌ست ده‌كرێن به تۆڕی كاره‌بای ماڵ یان فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان، یانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێن به ئامێره‌كان كه له ڕێی كاره‌باوه كار ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه وزه‌ی كاره‌با ده‌گوێزرێته‌وه و ئامێره‌كه كار ده‌كات و ماڵ و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كه ڕووناك ده‌بێته‌وه، ده‌شتوانرێ بگوێزرێته‌وه بۆ نێو پاتری و ی‌و پی ئێسی گه‌وره و ئه‌و وزه‌ی كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌ڵبگیرێت و له‌كاتی نه‌مانی تیشكی خۆر و له شه‌ودا به‌كاربهێنرێته‌وه.
شێوازی دیزاینی تابڵۆكانی وه‌رگرتنی تیشكی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام ده‌درێ و سه‌رجه‌می له ماده‌ی سلیكۆن پێك دێت، كه هه‌ریه‌كه‌یان جه‌مسه‌رێكی سالب و موجه‌بی هه‌یه و پێوه‌ستكراوه به ئامێری كاره‌با یان پاتری گه‌وره‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌شێكی له ڕێی تیشكدانه‌وه دروست ده‌بێت، چونكه كاتێك تیشكی خۆر به‌ر تابڵۆكه ده‌كه‌وێ سه‌رجه‌م گه‌ردیله‌كانی وه‌رده‌گرێ و به‌شێكی ڕووناكییهكهیشی ده‌داته‌وه، ئه‌م كارلێك كردنی وه‌رگرتن و دانهوهیش بنه‌مای دروستبوونی وزه‌یه له تیشكی خۆره‌وه.
كاتێك تیشكی خۆر به‌ر تابڵۆكان ده‌كه‌وێت، هه‌موو تیشكه‌كه ناداته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی وه‌ك شه‌پۆلی ڕاسته‌وخۆی به‌رده‌وام وه‌رده‌گرێ و به‌شێكیشی ده‌داته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌شێكی ببێته موجه‌ب و سالب و به گهیهنهرهكه بگوێزرێته‌وه و كاره‌با به ئامێره‌كان و ماڵه‌كانمان بدات.