به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا، ناوی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی ئاشكرا بكات. ئه‌وه له‌كاتێكدایه تا ئێسته دۆناڵد تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه و خۆی به دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌كه نازانێ.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن له قۆناغی خۆئاماده‌كردندایه تا له مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا دابنیشێت، بۆ ئه‌وه‌یش سبه‌ی سێشه‌م ناوی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی پێگه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر له سه‌ركرده‌كانی دنیا به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنده‌كه پیرۆزباییان له بایدن كردووه، كه‌چی تا ئێسته ئاماده نییه ددان به دۆڕان بنێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ساخته ناو ده‌بات.
رۆن كڵاین به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بایدن بۆ تۆڕی "ئه‌ی بی سی" رای گه‌یاندووه، سبه‌ی ناوی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی بایدن ده‌بینن. ئه‌و ئاماده نه‌بوو ناوی كه‌سه‌كان و پۆسته‌كانیان ئاشكرا بكات.
ئه‌و له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی بایدنه‌وه گوتی، زۆرن له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو حزبی كۆمارییه‌كان، پیرۆزباییان له جۆ بایدن كردووه، بۆیه سووربوونی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ساخته‌كاریی تێدا كراوه، هیچ له ئه‌نجامه‌كه‌ی ناگۆڕێت.