دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ژنێكی كه‌لار ده‌نگدانه‌وه‌ی له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد، "وشه" به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و ڕووداوه كرد و ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌رییه‌وه له‌لایه‌ن براكانیه‌وه كوژراوه.
ڕۆژی 20ی تشرینی دووه‌م، ژنێكی دانیشتووی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ناوی (م. ئ |26 ساڵ|) به‌كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ زانینی ڕاستیی پشت ڕووداوه‌كه، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
دۆست و هاوسەری ئەو ژنە له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌لار فیتەرن
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، جوامێر محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی توێكاریی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و ژنه هێنرایه به‌شه‌كه‌مان، بۆمان ده‌ركه‌وت به په‌تێكی زۆر توندی ئه‌ستوور كه له ملی ئاڵێنراوه، خنكاوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراون، منداڵە دوو ساڵانەکەی ئەو ژنە، له‌كاتی خنكان و هه‌ڵواسینی دایكی‌دا، له ژووره‌كه ئاماده بووه و هه‌موو دیمه‌نه‌كانی به‌چاوی خۆی بینیوه، بۆیه دۆخی زۆر تێكچووه.
به‌رپرسی به‌شی توێكاریی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار ئه‌و زانیارییه‌شی به "وشه" دا، جیاواز له‌وه‌ی كه پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌رمی ئه‌و ژنه له كه‌لاره‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێكاریی زیاتری پزیشكی، ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی جه‌مال قه‌دووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوی خنكاندنی ژنه‌كه‌ی كه‌لار له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانیی دووی شارۆكه‌ی كه‌لار بوو، پاش ڕه‌وانه‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ریی كه‌لار، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كرد.
ڕوونی كرده‌وه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ كرد، ده‌ركه‌وت سێ برای ئه‌و ژنه و كه‌سێكی تر، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه به ماده‌ی 406 گیراون، براكانیشی ددانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
كه‌سێكی نزیك له ڕووداوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به "وشه"ی گوت: ئه‌و ژنه هاوسه‌رگیریی كردبوو و خاوه‌نی سێ منداڵ بوو، به‌ڵام وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، پێوه‌ندیی سۆزداری و سێكسی له‌گه‌ڵ خزمێكیدا به ناوی (ج. پ) هه‌بووه كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌لار وه‌ك (ج. م) هاوسه‌ری ژنه‌كه فیته‌ر بووه.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌تیی بۆ ڕووداوه‌كه دا، مێردی ئه‌و ژنه به پێوه‌ندیی سۆزداری و سێكسیی هاوژینكه‌ی و دۆسته‌كه‌ی زانیوه، بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه لێی جیا بووه‌وه و ژنه‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ماڵی باوكی. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان ژنه‌كه و دۆسته‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بووه، پێش مێرده‌كه‌ی كه‌سانێكی تر لێی به‌ئاگا بوون.
شایانی باسه، له ماوه‌ی 10 ساڵدا ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه كه زۆرترین كه‌سی خێزانێك له تاوانی كوشتنی ژنێك به‌شدار بن.
"وشه" هه‌وڵی دا لایه‌نی به‌رانبه‌ر كه ژنه خنكێنراوه‌كه‌یه وه‌ربگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی لێدوانیان ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام له‌بری كه‌سوكاری ژنه‌كه، چالاكانی بواری مافی ژن له سۆشیال میدیا داكۆكی له دۆسییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن; دواتر دادگا یه‌كلای ده‌كاته‌وه و سزای بكه‌رانی رووداوه‌كه ده‌دات.
کەلار/ سەبری هۆرێنی