گۆرانیبێژی لاو سه‌یران عوسمان به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ناوی "كوڕی كوردستانی" بڵاو ده‌كاته‌وه.
له پێگه‌ی تایبه‌تی كه‌ناڵی كوردماكس موزیك له یوتیوب، گۆرانیبێژی لاو سه‌یران عوسمان به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ناوی "كوڕی كوردستانی" بڵاو ده‌كاته‌وه كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له 10 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م له‌باره‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه سه‌یران عوسمان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كلیپی "كوڕی كوردستانی" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه، تێكستی گۆرانییه‌كه فۆلكلۆرییه، قادر سیاحی كاری ئاوازدانانی بۆ كردووه، سیامه‌ك فه‌قێزاده كاری میكس و ماسته‌رینگی بۆ ئه‌نجام داوه، له ده‌رهێنانی ناسر حه‌یده‌رییه، كۆمپۆسێری له‌لایه‌ن سه‌ده‌ف ستۆدیۆوه بۆ كراوه، سوپاسی تایبه‌تیش بۆ سه‌هه‌ند وه‌یسی."
سه‌یران عوسمان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، سه‌ره‌تا به كاری پێشكه‌شكاری ده‌ستی پێ كرد، دواتر به گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد. پێشتر جارێك تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه و ئێسته نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه، دوایه‌مین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "بێ تۆ" له مانگی ئابی ڕابردوودا بڵاو كرده‌وه.