بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م چین پشكنه‌رێكی ئاسمانی ره‌وانه‌ی مانگ بكات و ئامانجی ئه‌و كه‌شتییه پشكنه‌ره‌ش ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك نموونه‌ی خۆڵی سه‌ر مانگ بۆ زه‌وی بگوازێته‌وه تا توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
دواین جار كه كه‌شتیی پشكنه‌ر بۆ مانگ نێرابێت، بۆ ساڵی 1976 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌ڕێ كرا. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چین سه‌ركه‌وتوو بێت، دوای ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌بێت به سێیه‌م وڵات كه توانیویه‌تی خاكی مانگ بۆ سه‌ر زه‌وی بگوازێته‌وه.
ئامانجی چین ئه‌وه‌یه دوو كیلۆگرام خۆڵی مانگ بۆ زه‌وی بگوازێته‌وه
ئه‌و كه‌شتییه پشكنه‌ره به چانك a5 ناسراوه و له كولتوور و مێژووی چین هه‌مان ناوی خواوه‌ندی مانگ بووه. ئامانجی چین ئه‌وه‌یه دوو كیلۆگرام خۆڵی مانگ بۆ زه‌وی بگوازێته‌وه و ئه‌و شوێنه‌ش كه چین هه‌ڵیبژاردووه، پێشتر نموونه‌ی خۆڵه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراوه و به زه‌ریای زریانه‌كان ناوی هاتووه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1976 توانی 170 گرام له خۆڵه‌كه بۆ زه‌وی بگوازێته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش توانیبووی 382 كیلۆگرام به‌رد و خۆڵ بگوازێته‌وه.
چین بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2013 توانی كه‌شتییه‌ك ره‌وانه‌ی مانگ بكات و ئامانجی بووه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ توێژینه‌وه له مانگ بكات و كۆمه‌ڵێك نموونه‌ی جیاواز بۆ زه‌وی بگوازێته‌وه.