رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له سووریا هه‌واڵی كوژرانی زیاتر له 14 چه‌كداری شیعه‌ی عێراقی له سووریا راگه‌یاند و ده‌ڵێ، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسداران بوون.
بەهۆی قورسی برینەکەیان ئەگەری هەڵکشانی ژمارەی کوژراوان زۆرە
.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م،
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، زیاتر له 14 چه‌كداری میلیشیای عێراقی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌ی ئه‌بوكه‌مال له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه كوژران.
ئه‌و رێكخراوه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌رجه‌میان شیعه‌ن و سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانن، شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل له ناوچه‌ی دێره‌زوور كراونه‌ته ئامانج.
رامی عه‌بولڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریا روونی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه، ژماره‌یه‌ك میلیشیای تر بریندار بوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان زیاتره.
رۆژی شه‌مووی رابردوویش راپۆرتێك له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی محه‌سه‌نی سووریا بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌و بیابانانه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د و هێزی قودسی سوپای پاسدارانن.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئیسرائیل به‌رده‌وام مۆڵگه‌كانی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی له پارێزگاكانی حمس و دێره‌زوور و دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی زۆربه‌ی هێرشه‌كانی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوویش له راگه‌یه‌نراوێكدا به ئامانجگرتنی بنكه‌كانی سوپای پاسدارانی له سووریا گرته ئه‌ستۆ، به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی مووشه‌كی و شوێنی راهێنانی سه‌ربازی سه‌ر به ئێران له‌ناو بران و ژماره‌یه‌كی زۆر له میلیشیاكانی هێزی قودس له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا كوژران.