سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به منداڵانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به یونیسێف ناسراوه، ئاشكرای كرد له ساڵی نوێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی دوو ملیار پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كات.
یونیسێف گوتوویه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ وڵاتانی پێشكه‌وتوو نییه، به‌ڵكو له 92 وڵاتی تره كه دۆخی ئابوورییان خراپتره. بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌زاران ساردكه‌ره‌وه پێویستن تا پێكوته‌كان له پله‌یه‌كی نزمدا بپارێزن و بۆ وڵاتانی تری بگوازنه‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش یونیسێف پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆری كادری ده‌رمانی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی پێویستی به هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هه‌یه
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی پێویستی به هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هه‌یه تا له كاتی پێویست پێكوته‌كان به شوێنی مه‌به‌ست بگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی وڵاتانی جی 20 به‌ڵێنی ئه‌وه له‌و وڵاتانه وه‌رگیرا تا له دابینكردنی هاوكاری پێویست هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نه‌كه‌ن.
هێشتا دیار نییه جۆری ئه‌و پێكوته‌یه‌ی دابین ده‌كرێ هی كام كۆمپانیایه. هه‌ریه‌ك له فایزه‌ر و بایونتێك و مۆدێرنا به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌یان راگه‌یاند و زانكۆی ئۆكسفۆردیش له دوای ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ ئاسترازنكا به‌رهه‌می هێناوه.