وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رای ده‌گه‌یه‌نێت، مانگی داهاتوو ئه‌ڵمانیا مۆڵه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌رده‌كات.
هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن
.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، یه‌نس شپاین وه‌زیری
ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، تا مانگی داهاتوو مۆڵه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت، ئه‌ڵمانیا 300 ملیۆن ڤاكسینی له چه‌ند كۆمپانیای جیاواز كڕیوه و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی دوو ڤاكسینی به‌رده‌كه‌وێت.
ماڵپه‌ڕی تاكس شاوی سه‌ر به كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانیا له زاری وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته گواستوویه‌ته‌وه، له مانگی داهاتوو هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ پێكوته‌ی كۆرۆنا.
ئه‌و وه‌زیره دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویست ناكا هاووڵاتییان تا كۆتایی ساڵی 2021 چاوه‌ڕێ بكه‌ن و به هاوكاری وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، تا مانگی داهاتوو مۆڵه‌ت به یه‌ك له ڤاكسینه‌كان ده‌ده‌ین و دواتر به خێرایی سه‌رجه‌م ڤاكسینه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا داوای له سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه، تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ كوتانی هاووڵاتییان.
به‌پێی راپۆرتی دویجهڤێله، ئه‌و بنكانه به خێرایی له ئه‌ڵمانیا داده‌نرێن و ئه‌گه‌ر هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كان ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ڤاكسینه بكه‌ن.
ئه‌ڵمانیا 300 ملیۆن ڤاكسینی كڕیوه و وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێ، ئێمه ویستوومانه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك دوو ڤاكسینمان هه‌بێت و زیاتر له خواستی هاووڵاتییان ڤاكسینمان كڕیوه و ره‌نگه دواتر بیخه‌ینه خزمه‌تی ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ی هه‌ژارن و توانای دابینكردنی ڤاكسینیان نییه.