قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار و بازرگانانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت په‌ره به‌و قه‌باره له ئاڵوگۆڕی بازرگانی بده‌ن.
به مه‌به‌ستی هاندانی كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوای په‌تای كۆرۆنا، به چاودێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌مه‌ریكا كۆنگره‌ی ئابووری كوردستانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاروان سوورچی گوته‌بێژی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، كاره‌كانی كۆنگره‌كه زۆر به رێكوپێكی به‌ڕێوه ده‌چن و كۆنگره‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆكه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی ده‌هێنێت.
كۆنفرانسه‌كه به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا بووه
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كۆنفرانسه‌كه به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا بووه و دوای ئه‌وه دێت كه ساڵی رابردوو رێككه‌وتنی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی كوردستانی و ئه‌مه‌ریكی واژوو كرابوو.
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له بواری نه‌وتدا وه‌به‌رهێنانیان كردووه و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و هاوكارییه له سه‌رجه‌م بواره‌كان په‌ره‌ی پێ بدرێت. یه‌كێك له گرنگترین ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م جۆره كۆنگرانه به بۆچوونی كاروان سوورچی، ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری و هاوئاهه‌نگی زیاتریان ده‌بێت و زیاتر به یه‌كتر ئاشنا ده‌بن.
ته‌رازووی بازرگانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له قازانجی عێراقدایه،
گرنگترین هۆكار كه وایكردووه پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا سنووردار بێت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان زۆر دووره، بۆیه‌ش پێوه‌ندییه‌كان زیاتر له بواری نه‌وتدایه. به گشتی ته‌رازووی بازرگانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له قازانجی عێراقدایه، چونكه عێراقیش به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له به‌رانبه‌ردا له ئه‌مه‌ریكاوه پێداویستی پیشه‌سازی، ئۆتۆمبێل و چه‌ك و كۆمه‌ڵێك ئامری تری كشتوكاڵی و بواری كته‌كنه‌لۆجیا ده‌هێنرێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێداگری كردبوو له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌ته‌مایه دیدی خۆی له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانی بۆ ماوه‌ی دوای نه‌مانی كۆرۆنا بخاته روو، هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه باسی ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كرێ كه بڕیاره له یاسای وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدرێت، جیا له بواره‌كانی هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه له هه‌رێم هه‌ن.
به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان خۆی زۆربه‌ی پڕۆژه و بواره‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئاماده كردووه، له‌و بواره‌دا سه‌دان پڕۆژه‌ی له پارێزگاكانی كوردستان راگه‌یاندووه و دێته‌وه سه‌ر كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان تا له‌و پڕۆژانه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه پێشتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویان كردبووه‌وه، ئاماژه به‌وه كرابوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باری چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی وه‌به‌رهێنان و گرنگیدان به ئاسایشی خۆراك له هه‌رێم و داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێم له بواری وزه ده‌كرێت.
هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه له بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئه‌و پێوه‌ندییانه په‌ره‌یان پێ بدرێت.
هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا لانی كه‌م له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا پێوه‌ندییه‌كانیان پته‌و بوون، هه‌رچه‌نده پێوه‌ندییه‌كان زیاتر له بواری سیاسی و سه‌ربازیدا بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه له بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئه‌و پێوه‌ندییانه په‌ره‌یان پێ بدرێت.
كۆرۆنا زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری وڵاتان هه‌بووه و كوردستانیش له‌م كاریگه‌رییانه بێبه‌ش نه‌بووه. بۆ نموونه ده‌بوو هه‌ر ئه‌مساڵ له هه‌ولێر چه‌ندان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواره جیاوازه‌كان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام سه‌رجه‌میان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هیواكان له‌سه‌ر ئه‌وه گرێ دراون پاشه‌كشه به كۆرۆنا بكرێت و له ساڵی 2021ه‌وه دووباره چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.