دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی تر داواى له هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى كرد كه پاره ههڵگیراوهكانى ژێر سه‌رینى ماڵه‌وه‌یان بهێنه ده‌ره‌وه و له بازاڕه‌كانى توركیادا ساغى بكه‌نه‌وه، بازاڕى دراو له توركیا ئالۆزیى زیاترى تێ كه‌وت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه."
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 797 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 946 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی كه وای كردووه نرخی لیره دابه‌زێته‌وه به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، دوای داوكارییهكهى سه‌رۆك كۆمارى توركیا ه‌دێت كه داواى له هاووڵاتییان كرد بههانى ئابوورى وڵاته‌كه‌یانه‌وه بچن، ئه‌مه ترسى خستووه‌ته ناو بازاڕى دراو و بازرگانان چونكه یه‌كه‌م جاره سه‌رۆك ددان به شكستى خۆى ده‌نێت".
ئاشكراى كرد، هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه كه نۆخى نه‌وت ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه. هۆكاری سێیه‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه گه‌شتیارییه‌كان له دنیاوه بۆ توركیا و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.