له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا به‌چڕی كه‌وتنه دژایه‌تی و هه‌موو ڕێیه‌كیان تاقی كرده‌وه كه به‌ر به‌و چاكسازییه بگرن كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی داوه‌تێ.
هه‌ریه‌ك له "هۆشیار عه‌بدوڵا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و رێبوار كه‌ریم و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و غالب محه‌مه‌د"، له‌و په‌رله‌مانتارانه بوون كه راسته‌وخۆ له به‌غداوه دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، كازمییان هان ده‌دا كه ده‌ست به‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی كوردستان و داهات و نه‌وت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی كوردستاندا بگرێ، شیعه‌یان به ته‌واوی له خه‌ڵكی كوردستان هار كردبوو، به‌ڵام هه‌موو سه‌ری نه‌گرت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ.
ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره كه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به /خۆفرۆش و جاشی مۆدێرن/ داده‌نرێن
ئێسته له دوایین هه‌نگاودا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن واژوو بۆ بانگێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بیریان چووه‌ته‌وه كه له ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌موو پرسه‌كانی داهات و نه‌وتی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و شه‌فاف له په‌رله‌مانی كوردستان روون كردنه‌وه و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی تووشی شۆك كرد، كاتێك 10 سه‌عات له په‌رله‌مان و وه‌ڵامی 95 په‌رله‌مانتاری دایه‌وه.
ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره كه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به /خۆفرۆش و جاشی مۆدێرن/ داده‌نرێن، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن و كار له‌سه‌ر تێكدانی ره‌وشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و گرووپه بۆچی وا ده‌كه‌ن؟
ئه‌و گرووپه خۆفرۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه ئامانجه‌كانیان بپێكن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خزمه‌ت و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن و ده‌یانه‌وێ له به‌غداوه شیعه و حكوومه‌ت دژی هه‌رێم هان بده‌ن تا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و 320 ملیارهیش نه‌درێ كه بۆ كوردستان ره‌وانه ده‌كرێ.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسیی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌نگاوێكی رژدی نا، ئه‌وه‌یش وایكردبوو كه كوردستان له زۆر ڕووی خزمه‌تگوزاری و دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوی زیاتر بچێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی "قه‌ڵس" كرد كه هه‌ر ڕۆژه و كار بۆ لایه‌نێك یان كه‌سێك ده‌كه‌ن، ئامانجیان ئه‌وه بوو ڕێ له چاكسازییه‌كانی كوردستان بگرن و هه‌نگاوه‌كانی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه دواوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان به به‌غدا فرۆشتووه، وامه‌كه‌ن هه‌موو شتێكی كوردستان به به‌غدا بفرۆشرێ
یه‌كێكی تر له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تووشی قه‌ڵسبوون كرد، ئه‌وه‌بوو كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ویستوویه‌تی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه گوتوویانه "پێویسته به‌ر له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بگیرێ" وایان داناوه كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ڕێكنه‌كه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌موو پرسێكی له په‌رله‌مانی كوردستان روون كردنه‌وه، ئێسته ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌غدا ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن هه‌وڵێكه بۆ "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن" یان "موزایه‌ده‌ی سیاسی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه وای ده‌بینن كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات، خه‌ڵك له فه‌یسبووك بۆیان ده‌نووسن، "وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان به به‌غدا فرۆشتووه، وامه‌كه‌ن هه‌موو شتێكی كوردستان به به‌غدا بفرۆشرێ".
وه‌ك دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌پێی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكردووه ئه‌و په‌رله‌مانتاره بهكرێگیراوانهی به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه بكه‌ن، پێشخستنی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ چاكسازی كه له‌وه تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر چاكسازی بگاته ئه‌نجام، ئه‌وه به ته‌واوی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی تری گه‌شه‌سه‌ندوو.