به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى كوردستانیان جێهێشتووه باسى ژیانى خۆیان بۆ "وشه" ده‌كه‌ن و ڕاى ده‌گه‌یه‌نن كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا زۆرشتى لێ سه‌ندوون.
ئازاد قایته‌وه‌نی میدیاكار له ئه‌ڵمانیا بۆ "وشه" باس له كۆچكردنی بۆ ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێ، خه‌ڵكی له وڵاتانی جیاوازی دنیا به‌گشتی رووده‌كه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه و به رێگا و مه‌به‌ستی جیاواز دێنه ئه‌وروپا، به‌ڵام له كۆتایدا ئامانجه‌كان هاوبه‌شن، "من كه بڕیارمدا به‌پلان و هه‌نگاوی ورده‌وه ده‌ستم پێ كرد، چونكه زیاتر له %95 خه‌ڵكی كوردستان كه دێنه ئه‌وروپا به‌رێگایی قاچاخ دێن و رێگایه‌ش ئه‌گه‌ری مردنی زۆر تیادایه".
زیاتر گوتی، كاتێك مرۆڤ كوردستان به‌جێ ده‌هێلێت كۆمه‌ڵێك شت له‌ده‌ست ده‌دات له‌وانه، سۆزیی دایك و باوك و خانه‌واده‌كه‌ی، كار و پیشه، دۆست و خزم، بیره‌وه‌ریه‌كان، كۆمه‌ڵگه و كولتوور و خاك و نیشتمان.
ئەوانەی دەچنە وڵاتانی دەرەوە چی‌یان لەدەست داوە، وشە سێ کەس دەدوێنێت
"گه‌یشتن به ئه‌وروپا و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌رگایی هه‌موو دنیا به‌ڕووتدا كراوه بێت ئه‌وكات گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی دنیا و هه‌لی كاركردنی باش و فێربونی زمان و خوێندنی باشت بۆ دێته پێش، به‌ڵام ئه‌مه به‌نده به دوو خاڵی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌سلامه‌ت بگه‌یته ئه‌وروپا و پلانت هه‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تى مانه‌وه" قایته‌وه‌نی واى گوت.
لای خۆشیه‌وه ئاكۆ سابر گه‌نجێكی كاسبكار له ئه‌ڵمانیا بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، من خه‌ڵكی كه‌ركووكم له ساڵی 1999 له‌رێگایی ''یۆنان - ئیتاڵیا'' توانیم بگه‌مه ئه‌ڵمانیا ئه‌وكات ته‌مه‌نم ته‌نیا 14 ساڵ بوو به‌پێی ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌مم له‌گه‌ڵ نه‌بوو كه‌وتمه كه‌مپی منداڵان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستم به‌خوێندن كرد، ئه‌وكات من له دۆخێكی زۆر سه‌ختدابووم ئه‌وكات وه‌ك ئێسته كوردی زۆری لێ نه‌بوو كه‌س یارمه‌تی كه‌سی نه‌ده‌دا وه‌ك ئێسته ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ نامه‌یه‌كم له دادگاوه بۆ هاتبوو نه‌مده‌زانی نامه‌كه باسی چی ده‌كات كه‌سیش نه‌بوو بۆم وه‌رگێرێته سه‌ر زمانی كوردی.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، ئاره‌زووى له یاری تۆپی پێ بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر ره‌ش بووم، هیچ منداڵێكی ئه‌ڵمانی لێم نزیك نه‌ده‌بوه‌وه له‌هه‌مان كاتدا من ته‌نیابووم و زمانیشم نه‌ده‌زانی ئه‌مه قورسترین بارودۆخی ژیانم بوو، بۆ ماوه‌یی سێ ساڵ ده‌ستم به خوێندن كرد قۆناغی ناوه‌ندیم به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد، ئه‌وكات ته‌مه‌نم 18 ساڵ‌بوو ده‌ستم به كار كرد چه‌ند كارێكى جیاوازم ئه‌نجامداوه له هه‌موو ئه‌و كارانه‌یی كردوومه وانه‌یه‌ك فێربوومه و هه‌مووكات هه‌وڵمداوه له‌سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم.
ناسك حه‌مه غریب له وڵاتی سووید ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه بۆ ''وشه'' گوتی، ھاتنی من بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌رێك بوو له ساڵی 1997 دا و به‌ھاوسه‌رگیری ھاتمه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم دا سۆز و خۆشه‌ویستی كه‌سوكار و ھاوڕێكانم بوو.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر