ساڵانه و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، دیارده‌ی سووتانی فویل په‌مپی ئۆتۆمبێل به‌رۆكی شۆفێران ده‌گرێت و شاره‌زایانی بواری وزه و چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی جۆری به‌نزین ده‌گێڕننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له گه‌رمبوونی په‌كی نه‌كه‌وێت و فیول په‌مپی نه‌سووتێت یان تووشی ڕووداوی نه‌خوازراوی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل نه‌بیت، پێویسته له‌سه‌ر شۆفێران ئه‌م ڕێنوێنییانه پێڕه‌و بكه‌ن.
بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبی ئەم ڕێنوێنیانە پەیڕەو بکە
یه‌كه‌م - ھه‌وڵ بده له‌و به‌نزینخانانه به‌نزین له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت، كه ناوبانگی باشیان ھه‌یه و كوالێتیی به‌نزینه‌كه‌یان به‌رزه ''واته ئۆكتانی به‌نزینه‌كه‌یان به‌رزه''.
دووه‌م - ھه‌وڵ بده ڕێژه‌ی به‌نزینی تانكییه‌كه‌ت له نیوه كه‌متر نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له گه‌رمبوون و ڕاكێشانی پیسی بگرێت بۆ ناو فویل په‌مپه‌كه‌ت.
سێیه‌م - ھه‌وڵ بده زوو زوو فلته‌ری به‌نزین بگۆڕیت، چونكه گیرانی ده‌بێته ھۆی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر فویل په‌مپ.
چواره‌م – دوور بكه‌ره‌وه له جۆر و كوالێتی خراپی فویل په‌مپ، ھه‌وڵ مه‌ده كامه ھه‌رزانترین جۆریه‌تی بیكڕیت، چونكه ئه‌مه ژیانت ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هۆشیاری ده‌دات تا ده‌كرێ به‌نزینی باش له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه، چونكه زۆرترین حاڵه‌تی خراپبوونی فیول په‌مپ له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی كوالێتی به‌نزین، بۆیه باشتر وایه تا ده‌كرێت خۆت له به‌نزینی بێ كواڵێتی بپارێزه.