به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئاماده ده‌كات و ئه‌و هێرشه‌ش له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی
فۆكس نیوز ئه‌و هه‌واڵه هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه دێت بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به نهێنیی چاوی به محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه كه‌وت. جگه‌له‌مه هه‌واڵی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه جۆ بایدن گوتوویه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئێران ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت بایدن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بكات.
ئه‌و دوو مانگه‌ی له به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپدا ماوه زۆر هه‌ستیاره.
جه‌نه‌راڵێكی شرۆڤه‌كار له سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی، پێویست ده‌كات سه‌رۆكی نوێ جارێ زه‌وینه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی رێككه‌وتنی ناوكی خۆش بكات. هه‌رچه‌نده هیچ پێشبینییه‌ك له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ئارادا نییه به‌مزووانه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، كه‌چی به‌رپرسانی ئیسرائیلی گوتوویانه ئه‌م هێرشه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا روو ده‌دات. به‌و پێیه ئه‌و دوو مانگه‌ی له به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپدا ماوه زۆر هه‌ستیاره.
پێویسته بگوترێ له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی جه‌نگیی خۆی هێنایه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به b52 ناسراوه و ئه‌وكاتیش گومان له‌وه كرا ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێناوه‌ته ناوچه‌كه‌وه. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌وانه‌یه هانی ئه‌مه‌ریكا بدات ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بدات، ئه‌و راپۆرتانه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه ناوكییه‌كانی ئێران بڵاو كرانه‌وه.
ده‌ستیان به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه كه ده‌یسه‌لمێنن ئێران خه‌ریكی چالاكی ناوكییه
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوكیی بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستیان به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه كه ده‌یسه‌لمێنن ئێران خه‌ریكی چالاكی ناوكییه له كارگه‌یه‌كی ژێرزه‌ویی وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ئێران به ئاژانسه‌كه‌ی داوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئێران ده‌ستی به تێكردنی ماده‌ی خاوی گازی هێگزا فلۆرایدی ئوران‌یۆم یان uf6 بۆ ناو ساتریفوژه پێشكه‌وتووه‌كانی ir2m به مه‌به‌ستی پیتاندنی یورانیۆم له‌و كارگه‌یه‌كی وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز كردووه كه له ژێر زه‌وی بنیات نراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران نوێترین پێشێلكاریی رێككه‌وتننامه‌ی ناوكییه به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژووی كردووه. له ساڵی 2015 هه‌ریه‌ك له ئێران و پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی ناوكیی ئێران رێككه‌وتنیان كرد، به پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئێران به شێوه‌یه‌كی سنووردار بۆی هه‌بوو درێژه به چالاكییه‌كانی بدات، ده‌بوو چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له نزیكه‌وه كۆنترۆڵی به‌شێك له‌و چالاكییانه بكه‌ن.
ئێران له جیاتی سانتریفوژهكانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساتریفوژهكانی نه‌وه‌ی دووه‌می له كارگه‌كه جێگیر كردووه.
به‌پێی ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه، ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه یورانیۆمی پیتێنراو به ئامرازه‌كانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ir ی هه‌یه كه ده‌كرێ له ژێر زه‌وی كارگه‌یه‌كی وێستگه‌كه جێگیر بكرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئێران له جیاتی سانتریفوژهكانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساتریفوژهكانی نه‌وه‌ی دووه‌می له كارگه‌كه جێگیر كردووه.
وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز وه‌ك ده‌گوترێت به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی ئاسمانی به‌هێزه و به سه‌ره‌كیترین وێستگه‌ی پیتاندنی یورانیۆم له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێران هیچ كاتێك هێنده‌ی ئه‌م رۆژانه زۆر نه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نزی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
نیویۆرك تایمزیش ماوه‌ی رابردوو بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نزی هه‌ڵسه‌نگاندووه. به‌گوته‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا چ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و چ به مووشه‌ك هێرش بكاته سه‌ر وێستگه ناوكییه‌كان، ئه‌وا نه‌ته‌نز ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌بێت. یورانیۆمی پاشه‌كه‌وتكراوی پیتێنراوی ئێران له نه‌ته‌نز 12 هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌یه له رێككه‌وتنی ناوكی دیاری كرابوو.
زیاتر له ساڵێكه ئێران به ئاشكرا سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه پێشێل كردووه و گوتوویه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه نه‌ماوه و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌ویش بۆی هه‌یه گوێ به هیچ ماده‌یه‌كی رێككه‌وتنه‌كه نه‌دات.
له ساڵی 2018 دۆناڵد تره‌مپ یه‌كلایه‌نه رێككه‌وتنی ناوكیی له‌گه‌ڵ ئێرانی هه‌ڵوه‌شاندووه و گوتی، لای ئه‌مه‌ریكا هیچ بایه‌خێكی نییه. دواتر ئه‌مه‌ریكا قورسترین سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و هۆكار بووه له‌وه‌ی ئابووری ئێران بۆ خراپترین ئاستی مێژوویی دابه‌زێت.
ئه‌گه‌ر سزاكان لاببات، ئه‌وا ئێرانیش ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی ناوكیی
دوێنێ چوارشه‌میش حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشنیارێكی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌و وڵاته كرد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌تای ساڵی 2017 و ئه‌گه‌ر سزاكان لاببات، ئه‌وا ئێرانیش ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی ناوكیی و درێژه به پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان بده‌ن.
حه‌سه‌ن رۆحانی هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه جۆ بایدن نه‌ك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی، بگره دۆناڵد تره‌مپیش به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی سه‌ركۆنه بكات.
هه‌رچییه‌ك بێ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وا جه‌نگێك بۆ بایدن به میرات به‌جێ ده‌هێڵێت هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه هێرشه‌كه‌ی سنووردار بێت و دواین گوشاری تره‌مپ بێ كه ده‌یخاته سه‌ر ئێران له‌و ماوه كورته‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه.