گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان گوتی، ھه‌رێمی كوردستان له ھه‌شت سێكته‌ری جیاوازدا ھه‌زار و 480 پڕۆژه‌ی ستراتیجیی ھه‌یه كه وه‌به‌رھێنه‌ری بیانی ده‌توانن بێن و كاری تێدا بكه‌ن.
مه‌لا یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆنفرانسی ئابووریی ھه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه، ئه‌وه پێشان ده‌دات كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له خه‌می رزگاركردنی ھه‌رێمی كوردستانه له بواری ئابووری و زۆر له وڵاتان خه‌ریكی ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه‌ن.
ڕوونی كرده‌وه، یه‌كه‌م جاره سه‌رباری رێگری له كۆنفرانس به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌رێی ئۆنلاین كۆنفرانسه‌كه ئه‌نجام درا، تێیدا زۆر له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا به به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگر و چه‌ند وه‌زیرێك كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه چوو، ئێمه پێشانمان دان كه ھه‌رێمی كوردستان ته‌نیا كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ھه‌رێم ھه‌یه، ئه‌گه‌ر نا به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ پێشوازیكردن له وه‌به‌رھێنه‌رانی ده‌ره‌كی ئاماده‌ن، چونكه یاسای تازه‌ی وه‌به‌رھێنه‌ر وا ده‌كات سه‌دان وه‌به‌رھێنه‌ری بیانی بێن له ھه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن.
زۆر دڵخۆش بوون به‌وه‌ی ھه‌رێم زۆرترین ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازیكردن له وه‌به‌رھێنه‌رانی بیانی تێدایه
مه‌لا یاسین مه‌حموود گوتی، سیاسه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئابووری زۆر باشه، بۆیه له‌م كۆنفرانسه سه‌دان كۆمپانیا چاودێری كۆنفرانسه‌كه‌یان ده‌كرد و زۆر دڵخۆش بوون به‌وه‌ی ھه‌رێم زۆرترین ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازیكردن له وه‌به‌رھێنه‌رانی بیانی تێدایه.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان ڕوونیشی كردووه، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌زار و 480 پڕۆژه‌ی ستراتیجیی له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه كه له ھه‌شت سێكته‌ری جیاوازدایه، ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌زاران ھه‌لی كار له ھه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنێت و داھاتی ھه‌رێمی كوردستانیش زیاد ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گوت: ھه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بۆ ھاتنی وه‌به‌رھێنه‌ری بیانی واڵا كردووه كه ئێسته 28%ی وه‌به‌رھێنه‌ران له ھه‌رێمی كوردستان بیانین، بۆیه ئه‌وه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه له‌ھیچ وڵاتێك نییه كه ھه‌شت سێكته‌ری ھه‌بێت بۆ كاركردن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌لا یاسین گوتی: ئه‌گه‌ر ھیچ ته‌نگژه‌یه‌كی تری دارایی به‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان نه‌گرێت، تا چوار ساڵی تر و له‌م كابینه‌یه وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمی كوردستان بۆ 100 ملیار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم