سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمى داوا ده‌كات لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌م، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق به نووسراوێكی فه‌رمى داوا ده‌كات لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت، به‌پێى ئه‌وه‌ى نووسراوه‌كه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، لیژنه‌كه‌تان له سێى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019 دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار مانگدا كار بۆ داڕشتنی هه‌مواری ده‌ستوور بكات، ماوه‌ی كاركردنی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ساڵێكیش به‌سه‌ر پێكهاتنیدا تێپه‌ڕیووه.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه له زووترین ماوه‌دا ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات و كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2005 خرایه ڕاپرسییه‌وه و زیاتر له 80% خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان بۆ دا و وه‌ك ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی نوێ جێگیر كرا، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه خواستی زۆر له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌یه و تا ئێسته‌یش هه‌وڵ و خواسته‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.