كاروان حه‌مید حه‌لاق به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به ناوی "هونه‌ر له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا" بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕای گه‌یاند: داهاتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ڕه‌شۆ زیره‌ك ده‌بێت.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، محه‌مه‌د ئیسماعیل شێوه‌كاری كورد تابلۆیه‌كی "نازم"ی كێشا، دواتر له زیادكردنێكدا فرۆشتی و ته‌واوی پاره‌كه‌ی به نازم به‌خشی، كاره‌كه‌ش به یه‌كێك له جوانترین كاره خێرخوازییه‌كان له‌ناو سۆشیاڵ میدیای كوردیدا ده‌نگی دایه‌وه.
له‌دوای ئه‌و كاره، كاروان حه‌مید حه‌لاق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و تابلۆیه‌ی محه‌مه‌د ئیسماعیل بیرۆكه‌ی بۆ هاتووه، كارێكی خێرخوازی بۆ ڕه‌شۆ زیره‌ك موزیکژەن بكات.
كاروان حه‌مید حه‌لاق گوتی: هونه‌ر كاتێك به ویژدانه‌وه به‌كار هات ده‌بێته خۆشگوزه‌رانی و مایه‌ی دڵخۆشكردنی خه‌ڵكانێك كه شایانی دڵخۆشین، هه‌موو كارێكی خێرخوازی ئاسووده‌بوونی هه‌میشه‌ییت پێ ده‌به‌خشێ و ماندووبوونت كه‌م ده‌كاته‌وه.
كارێكی خێرخوازییه و بۆ كه‌سێكی هه‌ژاری دڵ و ڕۆح ده‌وڵه‌مه‌ند
له‌باره‌ی به‌رهه‌می "هونه‌ر له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا" گوتی: ئه‌م به‌رهه‌مه كارێكی خێرخوازییه و بۆ كه‌سێكی هه‌ژاری دڵ و ڕۆح ده‌وڵه‌مه‌ند كه ڕه‌شۆ زیره‌كه، بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن من و بافڵ سه‌رهه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، به پێویستمان زانی كارێكی له‌م شێوه‌یه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی كه‌می هه‌ژاران بكه‌ین و ل ڕێی هونه‌ره‌وه ژیانێكی باشتری بۆ بڕه‌خسێنین، تێچووی ئه‌م كاره‌ش هه‌مووی له سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم بووه.
ئه‌وه‌شی گوت: تۆماركردنی ئه‌م كاره کە بەرهەمێکی هونەرییە له ستۆدیۆی یاد میدیا به‌رهه‌م هاتووه و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بیانی تێیدا به‌شدارن، هه‌ریه‌كه‌ی به ئامێرێكی جیاواز و خۆشم به ئامێرێكی ده‌ستكردی خۆماڵی به‌ژدارم.
ڕوونی كرده‌وه، كاره‌كه زه‌حمه‌تی زۆری كێشا، چونكه نزیكه‌ی پێنج مانگ تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه بووم كه بێ‌ماڵ و حاڵن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له بارودۆخیان ئاگاداربم، بۆم ده‌ركه‌وت ژیانێكی له‌و چه‌شنه به‌ڕاستی مه‌رگه‌ساته.
ئاماده‌كردنی به‌رهه‌می "هونه‌ر له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا" له ته‌واوبووندایه و له‌منزیكانه بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی سپۆنسه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات بۆ ره‌شۆ زیره‌ك كۆ بكه‌نه‌وه، تا ئێسته‌ش خه‌مڵاندنی كاره‌كه له هه‌زار یۆرۆوه ده‌ست پێ ده‌كات.