وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 54 ساڵ و ماوه‌ی 15 ساڵیشه وازی له یاریی بۆكسینگ هێناوه، ئێسته یاریزانی جیهانیی مایك تایسن بڕیاری داوه یارییه‌كی نمایشكاری له‌گه‌ڵ یاریزان رۆی جۆنز جۆنیور له هۆڵی "ستیبلز سنته‌ر" له شاری لۆس ئه‌نجلوس بكات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی شه‌موو تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تایسن بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بواره‌كه‌ی خۆی بۆكسینگ و ئه‌و یارییه نمایشكارییه بكات، راهێنه‌ره‌كه‌ی ئێسته‌ی رافایل كۆردیرۆ گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر تایسن به سه‌رنجێكی ورده‌وه یاری بكات، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له‌و یارییه بیباته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وان ده‌زانن یارییه‌كه نمایشكارییه، به‌ڵام هه‌ردووك وه‌ك یارییه‌كی راسته‌قینه ته‌ماشای ده‌كه‌ن. تایسن له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، نازانم چۆن له‌و یارییه ده‌ڕوانن، بێگومان یارییه‌كی راسته‌قینه نییه. به‌ڵام جۆنیور گوتی، ئێوه جۆنیور و تایسن له یارییه‌كی رژد ده‌بینن، من یاریی ده‌كه‌م، ئیتر ئاره‌زووی خۆتانه ناوی نمایشكاریی لێ ده‌نێن. من ده‌مه‌وێ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م به‌و یارییه رازی بكه‌م.
ئه‌و یارییه له هه‌شت گێم پێك دێت و هه‌ر گێمێكیش دوو خولهك ده‌بێت، دادوه‌ره‌كانیش ره‌سمی ده‌بن، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی بۆكسینگ ڕێی داوه دادوه‌ره‌كان ناودار و ره‌سمی بن.
تایسن له ساڵی 2005 وازی له یاریی بۆكسینگ هێناوه، له‌و كاته‌ی یاریی كردووه، به‌شداریی له 58 یاری كردووه و 50 یاریی براوه‌ی هه‌یه. دوا یاریشی له‌گه‌ڵ یاریزان جۆنیور بوو له 2018دا. جۆنیوریش 66 یاریی كردووه، له‌ناویاندا 47 براوه‌ی هه‌یه و نۆ یاریش دۆڕاندوویه‌تی.