كتێبی "به‌هاری چل چیا" تایبه‌ت به شیعر و توێژینه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌یوه‌ست خۆشناو ئاماده كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، په‌یوه‌ست خۆشناو نووسه‌ر و وه‌رگێڕ بۆ "وشه" گوتی، په‌رتووكی "به‌هاری چل چیا" په‌رتووكێكی ئه‌ده‌بییه تایبه‌ته به شیعر و توێژینه‌وه، پێكدێت له شیعری "عوسمان عومه‌ر مام یه‌حیا- پشكۆ" و توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شیعره‌كانی.
روونیشی كرده‌وه، په‌رتووكه‌كه له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێك دێت، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به ژیانی شاعیر و توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له بابه‌ت شیعر و شاعیریه‌تی پشكۆ كراوه و دووه‌میشیان تایبه‌ته به شیعره‌كان و چوارینه‌كانی شاعیر.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، جگه له پێشه‌كی و پێڕست، له چوار به‌ش پێك دێت، به‌شی یه‌كه‌م له دوو ته‌وه‌ر پێك دێت: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ته به ژیانی شاعیر و چه‌ند تێبینییه‌ك له بابه‌ت شیعره‌كانی شاعیر و په‌رتووكی به‌هاری چل چیا، ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌یه‌ك له بابه‌ت رووخسار و ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شاعیر و به‌نموونه‌ی شیعره‌كان سه‌رنج و تێبینییه‌كان خراونه‌ته‌روو. له به‌شی دووه‌میشدا شیعره‌كانی شاعیر ده‌رخراون و به‌شی سێیه‌میش تایبه‌ت كراوه به چوارینه‌كانی شاعیر، به‌شی چواره‌م و كۆتایش تایبه‌ته به‌چه‌ند به‌ڵگه‌و ده‌ستنووس و وێنه و یاده‌وه‌رییه‌كی شاعیر.
عوسمان پشكۆ له ساڵی ١٩٣١ له كۆیه له دایك بووه و له ساڵی ٢٠٠٠ كۆچی دوایی كردووه، شاعیرێكی نیشتمانی و سیاسیی كۆییه و به‌شێوه‌كی ون و نادیار ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه نووسه‌ر هه‌وڵی داوه به‌هۆی ئه‌م په‌رتووكه‌وه ئه‌م شاعیره بهێنێته‌وه ناو كایه‌ی ئه‌ده‌ب و وێژه‌وه.
"به‌هاری چل چیا" له ٤٥٦ لاپه‌ڕه پێك دێت و به تیراژی ٢٠٠٠ دانه چاپ كراوه، له لایه‌ن عادل زرار دیزاینی به‌رگه‌كه‌ی كراوه و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سۆران تاوده‌ر دیزاینی ناوه‌وه‌ی كراوه و به‌سه‌رپه‌رشتی بێستوون عوسمان پشكۆ چاپ كراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له شیعری "ئاواتی كورد" كه ساڵی ١٩٦١ نووسیویه‌تی:
"ئاواتی كورد"
ئایا ده‌مرم یا ده‌مێنم
له گۆڕیش بم چاو هه‌ڵدێنم
شه‌ماڵ به گوێم بچرپێنێ
مزگێنی كوردم بۆ بێنێ
له چوار گۆشه‌ی كوردستانا
له گه‌رمیان و له كوێستانا
هه‌ر چوار لای یه‌كبگرێته‌وه
مافی خۆی پێ بدرێته‌وه
هه‌ڵوه‌شێ سنوری ده‌ستكرد
له ده‌وره‌ی یه‌ك ببنه‌وه‌گرد
له سابڵا‌غ و ورمێ و بانه
بێ پاسپۆڕت له‌م ناوچانه
بچیه دیاربه‌كر و بێیه‌وه
له ڕێی كورد بجووڵێیه‌وه
هه‌موو كوردستان ڕزگار بێ
كۆماری هه‌ر چوار كه‌نار بێ
گشت هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆبێ
ڕای له پایته‌ختی كۆ بێ