سەرۆكی حكوومەت داوایەك لە هاووڵاتییان دەكات

:: AM:08:41:29/11/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مەترسییە و پێویستە بە چاوكراوەیی بمێنینەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی، هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید – 19 مەترسییە و پێویستە بە چاوكراوەیی بمێنینەوە و پێویستە هەموو لایەك پابەندی بەستنی دەمامك و رێنوێنیی و رێكارە فەرمییەكان بین.

سەرۆكی حكوومەت ڕوونی كردووەتەوە، بەیەكەوە دەتوانین بەردەوام بین لە دانانی سنوورێك بۆ ژمارەی تووشبووانی نوێ.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هەموو هەوڵێكی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی كەمترین ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبێت.



وشە - رامیار جەواد